بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەم، شەپۆلێكی هەورەبروسكە و باران ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتەوە، كەشناسی دەڵێ، لە 12 سەعاتدا لە دهۆك زۆرترین باران هەبووە كە 39 ملیمە.
بەگوێرەی راگەیەنراوی كەشناسیی هەرێمی كوردستان، بارانی 12 سەعاتی رابردوو، لە دێرەلووكی پارێزگای دهۆك زۆرترین رێژەی باران باریوە كە 39 ملیم بووە، لە پارێزگای هەولێریش زۆرترین رێژەی باران لە مێرگەسۆر بووە بە رێژەی 25 ملیم.
هاوكات ئاماژە بە پارێزگای لە سلێمانیش كراوە كە زۆرترین رێژەی باران لە قەڵادزێ باریوە بە رێژەی 10 ملیم.
لە سەعات شەشی بەیانیی ئەمڕۆ شەپۆلێكی لە ناكاوی باران ناوچەكانی كوردستانی گرتەوە و هەورەبروسكەیش ئاسمانی رووناك كردەوە، بەڵام ئێستە بەگوێرەی كەشناسی كەشوهەوا سەقامگیرە و لە تەواوی كوردستان هەور و هەتاوە.