سه‌ندیكاى چێشتخانه و قاوهخانهكانى لبنان بڕیارى دا ناوى "قاوه توركى" له لیست و مامه‌ڵه‌ى ئه‌و شوێنانه قه‌ده‌غه بكرێت، له‌برى ئه‌و ناوه "قاوه لبنانى" دابنرێت، هه‌ر چه‌نده ناوى "قاوه‌ى توركى" له لیستى یونسكۆ بۆ كولتوورى جیهان جێگیر كراوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 13ى شوبات، ماڵپه‌رى
یۆرۆنیۆز بڵاوى كردووه‌ته‌وه، سه‌ندیكاى چێشتخانه و قاوه‌خانه و یانه‌كانى شه‌وانه‌ى لبنان داواى له‌و شوێنانه و سه‌رجه‌م شوێنه گه‌شتیارییه‌كانى تر كردووه، له برى ناوى "قاوه‌ى توركى" ناوى "قاوه‌ى لبنانى" به‌كاربهێنن، ئه‌مه‌یش مشتومڕێكى زۆرى له میدیاى ئه‌و وڵاته دروست كردووه.
یۆرۆنیوز باسى له‌وه كردووه پاساوى سه‌ندیكاكه ئه‌وه‌یه ده‌بێت پارێزگارى له شوناسى نیشتمانى شته‌كان بكرێت و ناوى تریان بۆ دانه‌نرێت.
هه‌ر چه‌نده یونسكۆ له پێنجى كانوونى دووه‌مى 2013 ناوى "قاوه‌ى توركی" خستووه‌ته لیستى كولتوورى گه‌لان، چونكه قاوه‌ى توركى شێوازێكى تایبه‌تى هه‌یه له ئاماده‌كردن، ئه‌ویش قاوه‌كه زۆر به نه‌رمى ده‌كوترێت و كوڵانێكى هێواش و ئینجا نهپاڵاوتنى، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى لایه‌نگرى بڕیاره‌كه‌ن ده‌ڵێن، ئه‌و قاوهیهى له لبنان ئاماده ده‌كرێت جیاوازه و به شوێنپه‌نجه‌ى لبنانییه‌كان تامێكى جیاواز ده‌دات.