یوتیوب ئەپی نوێی خستە بازاڕەوە

:: PM:05:12:15/02/2026 ‌
كۆمپانیای گووگڵ بە فەرمی ئەپی یوتیوبی تایبەت بە كۆمپانیای ئەپڵ ڤیژن پرۆی خستە بازاڕەوە، ئەمەش دوای دوو ساڵ كاركردن تێیدا، خستنەبازاڕی ئەو ئەپە نوێنەرایەتی گۆڕانكارییەكی ڕیشەیی دەكات بۆ بەكارهێنەرانی ڤیژن ئۆ ئێس. لە كاتێكدا بەكارهێنانی سەفاری پێشتر كوالیتی ڤیدیۆی سنووردار دەكرد و پاتریەكەی تەواو دەكرد.

سەرنجڕاكێشترین تایبەتمەندی پشتگیری تەواوەتی ناوەڕۆكی VR 360 پلە و 180 پلە، هەروەها ناوەڕۆكی 3D، ڕێگە بە بینەران دەدات بە كوالیتی ڤیدیۆكان ببینن.

گووگڵ ڕای گەیاند كە ئەپەكە پشتگیری لە پەخشكردنی ڤیدیۆ دەكات بە ڕوونی 8K.  بەڵام ئەم توانایە سەرنجڕاكێشە ئێستە سنووردارە بە بەكارهێنەرانی نوێترین وەشانی هێدسێتەكە كە بە پڕۆسێسەری M5 ی ئەپڵ بەستراوەتەوە، لە كاتێكدا بەكارهێنەرانی وەشانی پێشووتر بە پڕۆسێسەری M2 سنووردارە بە ڕوونی 4K..

ئەپەكە ڕووكارێكی بەكارهێنەری داهێنەرانە پێشكەش دەكات كە بە تەواوی پشت بە ئاماژە سروشتییەكان و جوڵەی چاو دەبەستێت، ئەمەش وا دەكات سكڕۆڵكردنی ڤیدیۆكان یان هەڵبژاردنی پلەی لیستەكان بە شێوەیەكی زۆر ئاسان بێت.
جگە لەوەش گووگڵ تایبەتمەندییە تەقلیدییەكانی پشتگوێ نەخستووە. ئەپەكە ڕێگە بە بەكارهێنەران دەدات دەستیان بە تەواوی بگات بە بەشداریكردنەكانیان و مێژووی سەیركردن و ڤیدیۆكان.

بۆ بەشداربووانی یوتیوب پریمیۆم، كۆمپانیاكە تایبەتمەندی دابەزاندنی زیادكردووە بۆ بینینی ئۆفلاین، ئەمەش زیادكردنێكی گرنگە بۆ بەكارهێنەرانی هێدسێتەكە لەكاتی گەشتكردن.



وشە - وشه‌