چەندین كۆمپانیای ئیسرائیلی دەستیان كردووە بە پەرەپێدانی ئامرازەكانی سیخوڕیكردن بە هاككردنی ئەو تەكنەلۆجیایەی لە ئۆتۆمبێلە مۆدێرن و كارەباییەكاندا بەكار دێن.
سەرچاوە ئیسرائیلییەكان ئاشكرایان كردووە كە كۆمپانیاكانی ئاسایشی ئەلیكترۆنی وەك تۆكا و ڕایزۆن و ئاتێرۆس و كۆمپانیاكانی تر، تەكنەلۆجیایان لە بوارێكدا پەرەپێداوە كە بە "CARINT" (Car Intelligence) ناسراوە، كە ئۆتۆمبێلە مۆدێرن و بەستراوەكان دەگۆڕێت بۆ ئامرازێكی بەهێزی كۆكردنەوەی زانیاری هەواڵگری.
ئەم ئامرازانە لە كاتی ڕاستەقینەدا لە ڕێگەی جی پی ئێس و داتاكانی سیمكارتەوە بەدواداچوون بۆ جوڵەی ئۆتۆمبێلەكە دەكەن.
لە هەندێك حاڵەتدا تەنانەت دەتوانن لە دوورەوە دەستیان بگات بە مایكرۆفۆنەكان و كامێرای ناو ئۆتۆمبێل، ئەمەش پێشكەوتنێكی نوێیە لە بواری هاككردنی ئۆتۆمبێلدا.
هەروەها ئەم تەكنەلۆجیایانە دەتوانن داتاكان لەگەڵ سەرچاوە هەواڵگرییەكانی تردا تێكەڵ بكەن بە بەكارهێنانی زیرەكی دەستكرد بۆ دروستكردنی "وێنەیەكی زیرەكی تەواو".
سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوە كردووە كە ئەم تەكنەلۆجیایانە بە دەزگا حكوومییەكان یان كڕیارە تایبەتەكان دەفرۆشرێن، دووپاتیشیان لەوە كردووەتەوە كە هەندێك كۆمپانیا "ڕووماڵی هەواڵگری تەواو" بۆ ئامانجەكە لەناو ئۆتۆمبێلەكەدا دابین دەكەن.