بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەم بە كاتی ناوچەكە، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.5 پلە بە پێوەری ڕێختەر، كەناراوەكانی باشووری ئێران لەسەر كەنداو هەژاند.
پەیمانگەی جی ئێف زێد ئەڵمانی لەوبارەیەوە ڕوونی كردووەتەوە، بوومەلەرزەكە گوڕەكەی 5.5% بووە بە پێوەری ڕێختەر، سەعات سێ و 43 خولەكی بەیانی ئەمڕۆ كەناراوەكانی باشووری ئێران لەسەر كەنداو ڕووی داوە و قووڵیی بوومەلەرزەكەیش 10 كیلۆمەتر بووە.
سەرەڕای ڕوونبوونەوەی روودانی
بوومەلەرزە لە باشووری ئێران، بەڵام تا ئێستە حكوومەتی ئەو وڵاتە هیچ ڕوونكردنەوەیەكی لەوبارەیەوە نەداوە. نازانرێ كە كوژراو و برینداری لێ كەوتووەتەوە و زیانە مادییەكانی ئەو بوومەلەرزەیە چەند و چۆنن؟.
جێی باسە ساڵانە لە باشوور و باكوری ڕۆژئاوای ئێران بوومەلەرزە ڕوو دەدات، چەندان ساڵ بەر لە ئێستە لەوكاتەی بوومەلەرزە لە باكوری ڕۆژئاوای ئێرانی دا، كاریگەرییەكانی بۆ ناوچەكانی هەرێمی كوردستانیش، زیانێكی زۆر بەر خەڵكی هەردوولا گەیشت و تا ئێستەیش بەشێكی ئەو خەڵكە زیانەكان دەژمێرن.
ڕوودانی بوومەلەرزە لە ئێران لە كاتێكدایە، ئەمەریكا لە هەموو لاوە بە هێزی سەربازیی زۆر دەوری ئێرانی داوە و هەڕەشەی ئەوەیش دەكات كە گورزی سەربازی لە ئێران بوەشێنێت.