مانگی
ڕەمەزان كە پشت بە ساڵنامەی كۆچی دەبەستێ و ساڵنامەی كۆچیش پشتی بە سوڕی مانگ بە دەوری زەوی بەستووە، بۆیە ماوەی 33 ساڵ پێویستە تا لە ساڵی زاینی ڕەمەزان بە تەواوی مانگ و وەرزەكانی ساڵدا بسووڕێتەوە، لە ساڵی 2030یشدا مسوڵمانان لە جیاتی یەك ڕەمەزان، دوو ڕەمەزان لە هەمان ساڵدا دەبینن و بەڕۆژوو دەبن.
ساڵنامەی كۆچی بەهۆی پشتبەستنی بە سوڕی مانگ بە دەوری زەوی، درێژی مانگەكانی 29 تا 30 ڕۆژ دەبێت، ئەمەیش وا دەكات كۆی ڕۆژەكانی ساڵی 354 یان 355 ڕۆژ بێت، لە كاتێكدا ساڵنامەی زاینی بەهۆی پشتبەستن بە ساڵنامەی ڕۆژ و دەبێت بە 365 یان 366 ڕۆژ لە ساڵێك، واتە هەر ساڵێك جیاوازی لە نێوان ساڵنامەی كۆچی و زاینی 10 ڕۆژ هاتنە پێش بوونی هەیە.
بە ڕوانین لەو لۆجیكە ئەمساڵ كە 2026 و ڕەمەزان لە ڕۆژی 18ی شوبات/فێبرایەر دەستی پێ كرد، ساڵی داهاتوو دەبێ ڕەمەزان هەشتی شوبات/فێبرایەر سەرەتایەتی، لە ساڵی 2027 ڕەمەزان هێشتا بۆ دواوە دەگەڕێتەوە و 28ی كانوونی دووەم/یەنایەر دەبێتە ڕەمەزان، لە ساڵی 2029 ڕۆژی 16ی كانوونی دووەم/یەنایەر یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان دەبێت.
هاوكات لە ساڵی 2030 دوو ڕەمەزان بوونی دەبێت، واتە سەرەتای ساڵ لە پێنجی كانوونی دووەم/یەنایەر یەكەم ڕۆژی ڕەمەزانە، بۆ ڕەمەزانی داهاتوویش 10 ڕۆژ دێتە پێش واتە 26 مانگی كانوونی یەكەم/دیسێمبەری 2030یش بەهەمانشێوە یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان دەبێت. واتە لە سەرەتا و كۆتایی 2030دا، دوو جار ڕەمەزان دێت و بەڕۆژوو دەبین. ئەمەیش بە دیاردەیەكی نامۆ و دەگمەن هەژمار دەكرێت.