قەڵەمێكی نوێی ئەپڵ كەوتە بازاڕەوە كە ڕۆڵی خۆی وەك ئامرازێكی وێنەكێشان یان تێبینیكردن تێپەڕاندووە، بووەتە ئامرازێكی بەرهەمهێنانی گشتگیر كە ئەزموونی بەكارهێنەری ئایپاد بەرز دەكاتەوە بۆ ئاستێكی نوێ.
ئەپڵ لەم دواییانەدا قەڵەمی
دیجیتاڵی پێشكەوتووی خۆی ڕاگەیاند كە Pencil Pro ە، كە نوێكردنەوەیەكی بەرچاوە لە وەشانی پێشوو، پڕكراوە لە تایبەتمەندی پێشكەوتوو كە بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی بەكارهێنەرانی ئایپادی مۆدێرن دیزاین كراوە.
لە كاتێكدا دەتوانرێت قەڵەمەكە بۆ ئەركە سەرەتاییەكانی وەك وێنەكێشان و تێبینیكردن بەكاربهێنرێت، بەڵام وەشانی نوێ شانازی بە كۆمەڵێك تایبەتمەندی بەهێز و شاراوە دەكات كە زۆرێك لە بەكارهێنەران هێشتا ئاگەداری نین، ئەمەش وایكردووە ئەپڵ قەڵەم پرۆ ئامرازێكی ئایدیاڵ بێت بۆ هەردوو بەرهەمهێنانی پێشكەوتوو و داهێنان.
یەكێك لە تایبەتمەندییە دیارەكانی ئەپڵ پێنسیل پرۆ پشتگیریكردنیەتی بۆ ئاماژە تایبەتەكان كە ئەركەكان لەناو ئەپەكاندا ڕێكدەخەن.
قەڵەمەكە هەست بە فشار و ئەو گۆشەیە دەكات كە پێی دەگریت، ئەمەش ڕێگەت پێدەدات هێڵی ئەستوورتر یان تەنكتر دروست بكەیت تەنیا بە گۆڕینی پەستانەكە، یان دۆخی سێبەركردن چالاك بكەیت، ئەمەش تقلیدكردنی جوڵەی سروشتییە بۆ نووسین لەسەر كاغەز.
هەروەها قەڵەمی ئەپڵ تایبەتمەندی دوو جار لێدانی هەیە لە لایەكەیەوە بۆ گۆڕینی خێرا لە نێوان ئامرازەكاندا یان هێنانە پێشەوەی ڕەنگەكان.
تایبەتمەندی Scribble لە iPadOS پشتگیری لە Apple Pencil Pro دەكات، دەستنووس دەگۆڕێت بۆ دەقی دەستكاریكراو. بەم تایبەتمەندییە دەتوانیت بە شێوەیەكی سروشتی بنووسیت، پاشان دووری نێوان وشەكان بسڕیتەوە، هەڵبژێریت، یان تەنانەت زیاد بكەیت بە بەكارهێنانی تەنیا ئاماژەی دەست و قەڵەم- پێویست بە كیبۆرد ناكات.
هەروەها ئەپڵ پێنسیل پرۆ تایبەتمەندی Find My ی ئەپڵ بەكاردەهێنێت، واتە ئەگەر قەڵەمەكەت ون بوو، دەتوانیت شوێنی نزیكەی خۆی ببینیت بە بەكارهێنانی ئەپی Find My لەسەر ئامێرەكەت. لە كاتێكدا قەڵەمی ئەپڵ دەنگێكی وەك AirTag دەرناكات، بەڵام ئەم تایبەتمەندییە ڕێگرییەكی بەنرخە بۆ لەدەستدان یان دزین.