ڤاكسینێكی نوێ هەڵامەت و كۆرۆنا و هەستەوەری لەناو دەبات

:: AM:09:40:21/02/2026 ‌

زانایانی كۆلێژی ستانفۆردی پزیشكی لە ئەمەریكا، جۆرە ڤاكسینێكی نوێیان پەرە پێداوە كە دەتوانرێ وەك سپرایەكی ناودەمیش بەكار بهێنرێت، لەبارەی كاریگەرییەكەیشی دەڵێن، دەتوانرێ وەك خۆپارێزێكی فراوان و كاریگەریی لە ڤایرۆسەكانی كۆئەندامی هەناسە و بەكتریا جۆراوجۆرەكان و هەستەوەری بەكار بهێنێت و كۆتایی بەو كێشانە لە جەستەی مرۆڤ دەهێنێت. 

زانایان ئەو ڤاكسینەیان لەسەر مشكی تاقیگە تاقی كردووەتەوە، گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی ئەو ڤاكسینە توانیویەتی خۆپارێزییەكی زۆرباش‌ لە سییەكانی مشكەكە دروست بكات، دوای ئەوەی چەند جۆرە تیرەیەكی ڤایرۆسی كۆرۆنایشیان تووش كردووە، هەروەها بەكتریای هێشوویی كە دەبێتە هۆی دروستكردنی هەوكردن لە خوێن و ڕێڕەوی میز و سییەكان و خوێنبەربوون، لە بەرانبەر ئەوانەدا بەگرییەكی بێ وێنەی لە جەستە كردووە.

پسپۆرانی ئەنجامدەری ئەو توێژینەوەیە دەڵێن، بەكارهێنانی ئەمجۆرە ڤاكسینە لەسەر مرۆڤ، بە مانای ئەوە دێت كە بە یەك ڤاكسین، یەكجار خۆت لە چەندان پەتا و نەخۆشیی زستانە و وەزری سەرما دەپارێزیت. 

د. بالی بۆلیندران سەرپەرشتیاری توێژینەوەكە بۆ گۆڤاری ساینس گوتوویەتی، ئەوەی كە دروستمان كردووە ڤاكسینێكی جیهانییە دژی هەڕەشەكان لەسەر سیستمی هەناسەدان، گریمانەی ئەوە بكە كە سپراپەكی لووت و بەكارهێنانی لە مانگەكانی پایز لە هەموو جۆرەكانی ڤایرۆسی نێو كۆئەندامی هەناسەدان دوورت دەخاتەوە. جیا لەوە جۆرەكانی كۆڤید 19 و هەڵامەت و ڤایرۆسی خانەیی هەناسەدان و هەوكردنی سییەكان، بەهۆی بەكتریاوە و هۆكارەكانی تووشبوون بە هەستەوەری بەتایبەت لە سەرەتای وەرزی بەهاردا، ئەم ڤاكسینە چارەسەری هەموو جۆرە كێشانەمان بۆ دەكات.


وشە - باز ئه‌حمه‌د