خورما شەكری سروشتیی باشی تێدایە و بە ئاسانی دەمژرێ، ئەمەیش بە هاوسەنگی ڕێژەی شەكر دوای بە ڕۆژووبوون لە خوێن بەرز دەكاتەوە، شیر پڕە لە پرۆتین و كالسیۆم و ڤیتامین بی 12 و دی و كانزاكانی وەك پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم، یارمەتیدەر دەبێ لە قەرەبووكردنەوەی شلە و خوێی لەناوچوو لە كاتی بە ڕۆژووبوون، بەیەكەوە دەبن بە گەنجینەیەكی گرنگی تەندروستی بۆ ڕۆژوو شكاندن.
خورما دەوڵەمەندە بە دژە ئۆكسان كە سیستمی بەرگریی جەستە بەهێز دەكات، هەروەها پۆتاسیۆم كە لە شیردا هەیە، دەبێتە هۆی ڕێكخستنی فشاری خوێن و یارمەتی ڕیشاڵەكان دەدات كە دڵ بە تەندروستی بهێڵنەوە لە ڕێگەی كەمكردنەوەی ڕێژەی كۆڵیسترۆڵی زیانبەخش.
پسپۆرانی بواری
خۆراك دووپات لەوە دەكەنەوە، خواردنی كووپێك لە تێكەڵەی شیر و خورما، بژاردەیەكی زۆر تەندروست و هاوسەنگە بۆ دەستكردن بە خواردنی ژەمی دوای ڕۆژوو شكاندن لە رەمەزاندا، چونكە وزەی خێرا و پێكهاتە خۆراكییە پێویستییەكان لە ماوەیەكی كەم بە جەستە دەگات تا دەست بە چالاكییەكانی بكاتەوە.