رادارێك دروستكرا كە هەموو شتێك بۆ شۆفێر روون دەكاتەوە

:: PM:03:08:04/03/2026 ‌
تیمێكی توێژەرانی زانكۆی ڕایس، هەستەوەرێكی بچووكی ڕاداریان پەرەپێداوە كە بە قەبارەی پرتەقاڵێكە و بەمەبەستی بەرزكردنەوەی سەلامەتییە لە ئۆتۆمبێلدا. 

EyeDAR  وەك "چاوی دووەم" بۆ ئۆتۆمبێلەكان كار دەكات، كارایی متمانەپێكراو لە بارودۆخی خراپی كەشوهەوادا دابین دەكات كە زۆرجار كامێرا و لێدار لەكاردەكەون، ئەم هەستەوەرە لەسەر چراكان دانراوە، ڕادار بەكاردەهێنێت بۆ بەدواداچوونی هاتوچۆ لە ڕێگەی تەمەوە و گواستنەوەی زانیارییەكان ڕاستەوخۆ بۆ ئۆتۆمبێلەكان.

ئامێرەكە لە ڕاداری شەپۆلی ملیمەتری كەم هێزی كەم كەڵك وەردەگرێت بۆ ئەوەی دیمەنێكی ڕوونتر و وردتر لە ڕێگاكە بدات بە ئۆتۆمبێلە سەربەخۆكان بە پێدانی زانیارییە سەرەكییەكانی دەوروبەریان.

كون وو چۆ، توێژەر دەڵێت: "EyeDAR نموونەیەكە لەوەی كە من پێی دەڵێم 'كۆمپیوتەری ئەنالۆگ'، كە پێكهاتەی فیزیكی ئامێرەكە بەكاردەهێنرێت بۆ پرۆسێسكردنی زانیاری نەك تەنیا پشت بە كۆمپیوتەری دیجیتاڵی ببەسترێت.

دەتوانرێت هەستەوەری EyeDAR لەسەر چرا و گڵۆپی هاتوچۆ دابنرێت، تۆڕێكی سەلامەتی بۆ شارەكان پێكدەهێنێت كە سیگناڵە ونبووەكان دەگرێت كە بە شێوەیەكی گشتی لە ئۆتۆمبێلەكانەوە پەرش و بڵاون. هەروەها دەتوانن مەترسییە شاراوەكان دەستنیشان بكەن، وەك پیادە لە پشت بارهەڵگرەكان یان ئۆتۆمبێلەكانەوە كە لە چوارڕێیانەكان نزیك دەبنەوە و ئەم زانیاریانە لە كاتی ڕاستەقینەدا بگوازنەوە بۆ ئۆتۆمبێلەكان.

EyeDAR دەتوانێت تا 200 هێندە خێراتر لە ڕادارە دیجیتاڵییە تەقلیدییەكان داتاكانی ڕادار پرۆسێس بكات، تەكنەلۆجیای EyeDAR داهێنەرانە و كەم تێچوون و بچووكە دەتوانێت سەلامەتی لە شارەكاندا بەرز بكاتەوە و دەتوانرێت لە داهاتوودا بۆ فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و ڕۆبۆت و ئامێرە لەبەركراوەكان بەكاربهێنرێت.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم