كۆمپانیای ئەپڵ ماكبۆكی نوێی خستە بازاڕەوە كە بۆ هەوادارانی لاپتۆپ شیكی و چۆنییەتی دروستكردنەكەی جێی سەرسووڕمانە و گونجاوە بۆ بەكارهێنان بۆ كارە جیاوازەكان.
ئەم
ئامێرە بە جێنشینی ئەو كۆمپیوتەرە 12 ئینجانە دادەنرێت كە ئەپڵ لە نێوان ساڵانی 2015 بۆ 2019 بەرهەمی هێناوە، بەڵام دیزاین و تایبەتمەندییەكی مۆدێرنتری لەگەڵدایە كە پێداویستییەكانی كۆمەڵێك بەكارهێنەری بەرفراوان دابین دەكات، بەتایبەتی خوێندكاران و كارمەندانی ئۆفیس كە پێویستیان بە توانای كارایی باڵا هەیە.
ماكبۆك نیۆ شاسییەكی ئەلەمنیۆمی بریقەداری هەیە، قەبارەكەی 1.27 x 20.6 x 29.7 سم و كێشی تەنها 1.23 كیلۆگرامە. لە ڕووی دیزاینەوە، زۆر لە مۆدێلەكانی ئێستای ماكبۆك ئەیر و ماكبۆك پرۆ دەچێت بە هێڵە پاك و چوارگۆشەكانیان و شاشەیەكی تاڕادەیەك فراوانی ڕوكاری ڕەش.
ماكبۆكی نوێ شانازی بە بچووكترین شاشەی هەموو لاپتۆپەكانی ئێستیی ئەپڵەوە دەكات كە قەبارەكەی 13 ئینج بچووكترە لە ماكبۆك ئەیر. ڕوونی شاشەی IPS 2408 x 1506 پێكسڵ و ڕووناكی نزیكەی 500 نیت.
ئەم ئامێرە بە پڕۆسێسەری A18 Pro كاردەكات كە هەمان پڕۆسێسەرە كە لە ئایفۆن پرۆ و ئایفۆن 16 Pro Max دا هەیە و ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی ناوەكی 256 گێگابایت یان 512 گێگابایت لەگەڵدایە.