پەیمانگەی پەكین بۆ ژیریی دەستكرد، ئەمساڵ رۆبۆتێكیان دروست كردووە هاوشێوە مرۆڤ، سەمای "برێك دانس" دەكات و هاوكات فێر كراوە یاریی كاراتێ بكات تا پارێزگاری لە خۆی بكات.
پێگەی "
عەرەبیە" ئەمڕۆ سێشەم 10ی ئادار بڵاوی كردووەتەوە، ئەو پەیمانگەیەی كە داهێنانی بۆ ئەو رۆبۆتە نوێیە كردووە، ناوی OmniXtremeی لێ ناوە و بەجۆرێك داهێنانی تێدا كراوە، بە ئاسانی دەتوانێ برێك دانس بكات و هاوكات لە جووڵە وەرزشییەكان زۆر خێرایە و یاریی كاراتێ دەكات، بە جۆرێك بازی گەورە دەدات و بە پێش و پشتەوە تەقڵە لێ دەدات. مشت دەوەشێنێ و بە پێیەكانی شەق لە بەرانبەرەكەی دەدات.
باس لەوە دەكرێ كە ئەو رۆبۆتە ماوەیەكی زۆر ئەزموونی پێ كراوە و بۆ هەر جووڵەیەكیشی راهێنانی پێ كراوە، بە جۆرێك دەتوانی لە یەك جووڵەدا پێنج تەقڵە لێ بدات، بۆ ماوەیەكی زۆریش دەتوانێ سەمای برێك دانس بكات و جووڵە پەپوولییەكانی نمایش بكات.
بۆ نمایشی جووڵەكانی ئەو رۆبۆتە، چاوەڕێ دەكرێ داهێنەرانی كاتی گونجاوی بۆ دەستنیشان بكەن و بەپێی پێویستییەكانی دروستكردنی بەكار بهێنرێت.