كەمپی زانكۆی فلۆریدا شێوا كاتێك قازێك هێرشی كردە سەر چەند خوێندكارێك لە نزیك كتێبخانەكەیان بەو هۆیەشەوە زانكۆكە شێوا و ترس بڵاو بووەوە.
خوێندكارێك ڕووداوەكەی بە ڤیدیۆ گرتووە و تێیدا دەردەكەوێت قازەكە هێرشی كردووەتە سەر خوێندكارەكانی زانكۆ و ئەمەش دۆخێكی سەرلێشێواوی لەنێو خوێندكارەكاندا دروستكردووە.
ئەو لە ڤیدیۆیەكەدا دەڵێ، ئەو ئاژەڵە لەناو كەمپی زانكۆدا ئاساییە، بەڵام هەرگیز بەو شێوەیە شەڕانگێز نەبوون وەك ئەوەی ئەو قازە دەیكات.
لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا كۆمەڵێك خوێندكار دوودڵن لە ڕۆیشتن لە نزیك قازەكە پێش ئەوەی لەناكاو هێرش بكاتە سەر یەكێك لە خوێندكارە كچەكان.
ڤیدیۆیەكە كاردانەوەی زۆی لە سۆشیال میدیا لێ كەوتەوە و یەكێك لە كۆمێنتەكان بە گاڵتەجاڕیەوە نووسیویەتی كە ئەو خوێندكارە "خۆی كردە قوربانی بۆ هەمووان"، هەندێكی تر دەستخۆشییان لەو كەسە كردووە كە بە ڤیدیۆ رووداوەكە تۆمار كردووە.