یەكێتیی نێودەوڵەتی كێبەركێی ئۆتۆمبێل "ڤیا" ئەمڕۆ یەكشەم، هەڵوەشاندنەوەی كێبەركێی ئەمساڵی لە بەحرێن و سعوودیە بەهۆی جەنگ هەڵوەشاندەوە. هەردوو گەڕی كێبەركێكە لەو دوو وڵاتە بڕیار بوو لە مانگی نیسان/ئەپریلی داهاتوو ئەنجام بدرێت.
لە
ڕاگەیەنراوێكی یەكێتیی نێودەوڵەتی كێبەركێی ئۆتۆمبێلدا هاتووە، دوای هەڵسەنگاندنی زۆر ورد، بەهۆی ئەو دۆخەی ئێستە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتووەتەوە، ناتوانین كێبەركێی خەڵاتەكانی بەحرێن و سعوودیە لە نیسان/ئەپریلی داهاتوو ئەنجام بدەین.
بڕیار بوو كێبەركێكە لە 10 تا 12ی نیسان/ئەپریل و 17 تا 19ی نیسان/ئەپریل لە هەردوو وڵاتەكە ئەنجام بدرێت، كە هەریەك لە سعوودیە و بەحرێنیش خەڵاتی براوەی هەردوو گەڕی كێبەركێكەیان لە وڵاتەكانیان دەكرد.
سەرەڕای ڕەتكردنەوەی ئەنجامدانی ئەو كێبەركێیە لەلایەن وڵاتانی كەنداوەوە، بەڵام یەكێتییەكە ئامادە نەبووە كە كێبەركێكان ببرێتە وڵاتێكی تر تا خەڵاتەكان بمێننەوە و لەبری سعوودیە و بەحرێن، وڵاتی تر بە براوەكانی ببەخشن.
ساڵانە بە بەشداریی ژمارەیەكی زۆری بەرپرس و كاربەدەستی وڵاتانی جیاجیای دنیا، فۆرمۆلای وەن هەرجارە و لە وڵاتێكی ترەوە دێن و بەشداریی لە بینینی دیمەكانی كێبەركێی ئۆتۆمبێلەكان دەكەن.