بەڕێگەیەكی ئاسان وشەی نهێنیی وای فای بدۆزەرەوە

:: PM:03:23:15/03/2026 ‌
زۆر كەس هەوڵ دەدەن وشەی نهێنیی وای فای بدۆزنەوە كە بە كۆمپیوتەرەكەیانەوە بەستراوەتەوە، یان لەبەرئەوەی لە بیریان كردووە یان كاتێك دەیانەوێ ئامێرێكی تر بە تۆڕەكەوە ببەستنەوە، لە سیستمی كارپێكردنی وەك ویندۆز ڕێگەت پێ دەدات سەیری وشەی نهێنیی هەڵگیراو لە ئامێرەكەدا بكەیت ئەگەر پێشتر پێوەندیت بە تۆڕەكەوە كردبێت.

بەپێی ڕێنوێنیەكانی تەكنیكی مایكرۆسۆفت، دەتوانیت وشەی نهێنی پێشان بدەیت بە چوونە ناو Network Settings، پاشان هەڵبژاردنی Network & Internet، پاشان Network and Sharing Center.

پاشان كلیك لەسەر ناوی تۆڕی وای فای بەستراو بكە، پاشان Wireless Properties هەڵبژێرە و بچۆ بۆ تابی Security، لەوێ دەتوانی بژاردەی Show characters هەڵبژێریت بۆ پێشاندانی وشەی نهێنیی هەڵگیراو.

یان دەتوانی وشەی نهێنی بدۆزیتەوە بە بەكارهێنانی Command Prompt بە نووسینی فرمانێك كە زانیاری تۆڕی پاشەكەوتكراو پێشان دەدات، وەك: netsh wlan show profile name="network name" key=clear. ، پاشان وشەی نهێنی لە نێوان زانیارییە ئەمنییەكانی تۆڕەكەدا دەردەكەوێت.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم