ڕەنگە ئاژەڵە ماڵییەکان کلیلی چارەسەرى شێرپەنجە بن

:: PM:08:57:23/03/2026 ‌
بەگوێرەى توێژینەوەیەکی نوێ رەنگە ئاژەڵە ماڵییەکان کلیلێک بن بۆ چارەسەری شێرپەنجە، توێژینەوەکە نیشانی دەدات کە وەرەمە شێرپەنجەییەکانی پشیلە و مرۆڤ هەمان "هەڵەی جێنیتیکی" هاوبەشیان هەیە.

توێژەران یەکەمین نەخشەی جێنیتیکی بەرفراوانیان بۆ نەخۆشیی شێرپەنجە لە پشیلەدا تەواو کردووە، و ئەنجامەکان بە شێوەیەکی سەرسووڕهێنەر لە بایۆلۆجی مرۆڤەوە نزیکن، ئەو گۆڕانە جێنیتیکیانەی (Mutations) لە شێرپەنجەی مەمکی پشیلەدا دۆزراونەتەوە، بە نزیکەیی هاوشێوەی ئەو بازدانە جێنیتیکیانەن کە لە شێرپەنجەی مەمکی مرۆڤدا دەبینرێن، بەهۆی ئەوەی پشیلەکان لە هەمان ژینگەی ئێمەدا دەژین، لە ئێستەدا وەک "نیشاندەری پێشوەختە" (Sentinels) سەیر دەکرێن کە دەتوانن یارمەتیمان بدەن لە دۆزینەوەی هۆکارە ژینگەییەکانی شێرپەنجە بۆ هەردوو جۆرەکە.

‎ئەم دۆزینەوەیە تەنیا لەبارەی لێکچوونی جێنیتیکی نییە، بەڵکو دەرفەتێکی نوێیە بۆ "پزیشکیی ورد" (Precision Medicine)، کاتێک دەبینین پشیلە و مرۆڤ لەژێر کاریگەریی هەمان هۆکاری ژینگەییدا تووشی هەمان جۆری بازدانی جێنیتیکی دەبن، دەتوانین دەرمان و چارەسەری نوێ تاقی بکەینەوە کە سوود بە هەردوو لا بگەیەنێت، ئەم جۆرە توێژینەوانە دەبنە پردێک لە نێوان پزیشکی ڤێتێرنەری و پزیشکی مرۆیی بۆ تێگەیشتن ‎لەوەی بۆچی خانەکان لە ژینگەیەکی دیاریکراودا لە کۆنترۆڵ دەردەچن.


وشە - رزگار خدر