ئەمشەو بارانی بەخوڕ بەردەوام دەبێت

:: PM:06:20:26/03/2026 ‌

دەستەی كەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی عێراق لەبارەی كەشوهەوای ئەمشەو بەیانی هاووڵاتییانی پارێزگاكانی عێراق و هەرێمی كوردستان ئاگەدار دەكاتەوە، بەوەی لە چەند سەعاتی داهاتووی ئەمشەو باران بەخوڕ دەبێت و سبەی كۆتایی دێت.

بەپێی بەیاننامەیەكی دەستەكە، داوا لە هاووڵاتییانی بەغدا، بەتایبەتی دانیشتووانی رۆژهەڵات و باشووری دەكەین، جیا لە دانیشتووانی پارێزگاكانی واست و دیالە و میسان و باكوری زیقار و ئەنبار و سلێمانی و مووسڵ و هەولێر و دهۆك و سەڵاحەدین و كەركووك، بۆ وریابوون بەهۆی دابارینی بەخوڕ لە چەند سەعاتی داهاتوو.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە ئەمشەو كاریگەریی ناسەقامگیری كەشوهەوا لە عێراق بەردەوام دەبێت، ئەمشەو باران و هەورەبرووسكە دەبێت، لەمشەوەوە لە هەندێك شوێن كاریگەرییەكە كەمتر دەبێتەوە، لە هەندێك ناوچەی تر ئەو دۆخە باراناوییە تا دوای نیوەڕۆی سبەی هەینی و ئێوارەكەی بەردەوام دەبێت، لە هەرێمی كوردستان و رۆژهەڵات و باكوریش تا شەوی هەینی و بەرەبەیانی شەموو درێژە دەكێشێت.  

لای خۆیەوە سادق عەتییە كەشناس سەبارەت بە هۆكاری ئەو كەشوهەوایە گوتی، ئەو دۆخەی ئێستەی عێراق و ناوچەكە چەند ساڵێكە بەو شێوە نەبووە، كە بەهۆی تێكەڵبوونی دوو نزمە پاڵەپەستۆی سارد و تەڕ سەری هەڵداوە.  




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل