پلاتفۆرمی X تێچووی بڵاوكردنەوەی لە ڕێگەی API یەكەیەوە بەرز كردووەتەوە، وەك هەنگاوێك كە بەگوتەی خۆی ئامانجی كەمكردنەوەی خراپ بەكارهێنانە.
بەپێی گۆڕانكارییە نوێیەكان، تێچووی بڵاوكردنەوەی یەك بەستەر لە 0.01 دۆلارەوە بۆ 20 .0 دۆلار بەرز بووەتەوە، لە كاتێكدا تێچووی پۆستكردنی پۆستەكان بەگشتی لە 0.01 دۆلارەوە بۆ 0.15 دۆلار زیادی كردووە، ئەمەش بەرزبوونەوەیەكی بەرچاوە لە ڕسووماتەكاندا.
كاردانەوەكانی ئەم هەنگاوە لە ئێستەوە دەستی پێ كردووە، چونكە ماڵپەڕی
Techmeme بڕیاری داوە بۆ ماوەیەكی كاتی، واز لە دانانی لینكی ڕاستەوخۆ لە پۆستەكانیدا لەسەر پلاتفۆرمەكە بهێنێت، لەبری ئەوە ڕێنوێنی بەكارهێنەرانی دەكات سەردانی ماڵپەڕەكەی بكەن بۆ زانیاری تەواو.
Techmeme ڕوونی كردەوە كە زیادبوونی تێچوونەكان لە هۆكارە سەرەكییەكانی پشت ئەم بڕیارە بوون، لەگەڵ ئەنجامی توێژینەوەیەك كە ئاماژەی بەوە كردووە، ئەو پۆستانەی كە لینكی تێدایە ڕەنگە تووشی دابەزین ببن.
لای خۆیەوە گابی ڕیڤێرا دامەزرێنەری كۆمپانیای تەكمیم، ڕەخنەی لە بڕیارەكە گرت و پێشنیاری كرد كە دەتوانێت سایتەكانی هەواڵ ناچار بكات، مانگانە سەتان دۆلار بدەن یان بگەڕێنەوە بۆ بڵاوكردنەوە بۆ ئەوەی تێچووی زۆریان نەبێت.