كۆمپانیای كارێكس كە یەكێكە لە گەورەترین كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی كۆندۆم لە دنیادا رای گەیاند، ئەگەر تەنگژەكانی گەرووی هورمز بەردەوام بێت، نرخی كۆندۆم تا 30% یان زیاتر بەرز دەكاتەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی
ڕۆیتەرز و بلومبێرگ، كۆمپانیاكە دەڵێ، شەڕی ئێران، دابینكردنی كەرەستەی خاو كە لە بەرهەمهێنانی كۆندۆمدا بەكاردەهێنرێت پەك خستووە.
گۆه میا كیات بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای كارێكس ڕای گەیاند، لە سەرەتای شەڕەكەوە تێچووی بەرهەمهێنان بە شێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە.
كۆمپانیای كارێكس ساڵانە زیاتر لە پێنج ملیار كۆندۆم بەرهەم دەهێنێت و براندە جیهانییە پێشەنگەكانی وەك دورێكس و ترۆجان دابین دەكات.
جێی ئاماژەیە كە نزیكەی یەك لەسەر پێنجی نەوتی خاو و گازی سروشتی شل و مادە پترۆكیمیاییەكانی تری دنیا بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕن.