دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو ته‌واوی هێزه‌كانی ته‌ناهی له سنووری پارێزگه‌ی دیاله بڵاوه‌یان پێكرا و ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه‌ی شێرێكی به‌ڕه‌لابوو له ناوه‌ڕاستی پارێزگه‌كه كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی بۆ "
شه‌فه‌ق نیوز" گوتی، هێزێكی ته‌ناهی ده‌ستی به ئۆپراسیۆنی گه‌ڕان و پشكنینی ناوچه‌كانی دوور له‌لای ناوچه‌ی ئه‌سوه‌د له ده‌وروبه‌ری به‌عقووبه كردووه، دوای ئه‌وه‌ی ئاگه‌داركرانه‌وه كه شێرێكی ئازاد و به‌ڕه‌لا له ناوچه‌كه بینراوه.
وێنه و ڤیدیۆی شێره به‌ڕه‌لابووه‌كه له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی به چڕی بڵاوبووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌یش وایكرد كه هێزه‌كان بخرێنه حاڵه‌تی ئاماده‌باشی له ناوچه‌كه، به‌ڵام تا ئێسته ڕاستی و دروستی به‌ڕه‌لابوونی ئه‌م شێره و ئه‌و شوێنه‌ی كه تێیدا بووه پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش هێزه‌كان به‌رده‌وامن له پرۆسه‌ی گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه و گرتنی شێره‌كه، هاوكات لێكۆڵینه‌وه‌یش له‌سه‌ر ئه‌و دیارده‌یه ده‌ستی پێكردووه، چونكه به‌شێك له‌و بڕوایه‌دان كه شتێكی له‌مجۆره بوونی نییه و ئه‌مه دروستكراوه و بڵاوكراوه‌ته‌وه.