دەنگۆی گیان لە دەستدانی خانمە هونەرمەند فەیروز لە سۆشیال میدیا بڵاو بووەتەوە، بەڵام ئەو هەواڵە رەت كرایەوە و ئەو هێشتا لە ژیاندا ماوە.
میدیا
لبنانییەكان ئەو دەنگۆیانەیان ڕەت كردەوە كە باس لە گیان لە دەستدانی خانمە هونەرمەند فەیروز دەكەن.
ئەو خانمە هونەرمەندە لەسەرانسەری دنیا گوێگرێكی زۆری هەیەن دواجار كە دەركەوت ساڵی ڕابردوو بوو كاتێك لە پرسەی كوڕەكەی زیاد ڕەحبانی كە لە تەمەنی 69 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، دەركەوتنێكی دەگمەنی هەبوو.
ئێستە كە ناوەكەی لە میدیاكاندا دەهێنرێت وێنەی ئەو بە زیرەكی دەستكرد دروست دەكرێت ئەوەیش بەهۆی كەمی دەركەوتنی كە ئێستە تەمەنی گەیشتووەتە 91 ساڵ.
فەیروز لە دوای كۆچی دوایی كوڕەكانی زیاد و حالی و كچەكەی لەیال لە ساڵی 1988 لەگەڵ كچە تاقانەكەی بەناوی ڕیما ژیاوە، پێشتر هاوسەرگیری لەگەڵ ئاسی ڕەحبانی باوكی چوار منداڵەكەی كردووە.
فەیروز ناوی راستەقینەی نوهاد حەدادە 1935 لەدایكبووە، سەرەتا لەلای حەلیم رۆمی لەڕووی هونەرییەوە پەروەردە كراوە، دواتر شووی بە هونەرمەندی لبنانی عاصی رەحبانی كردووە. فەیروز بە بەناوبانگترین هونەرمەندی عەرەب دادەنرێت لەسەر ئاستی دنیادا. لە ساڵی رابردووەوە تا ئێستە فەیرۆز دوو كوڕی مردووە.