بە گوێرەی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، سبەینی لەگەڵ ئەوەی ئاسمان هەور و پەڵە هەور دەبێت، پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە.
بەگوێرەی پێشبینی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، سبەی هەینی یەكی ئایار، ئاسمان لە پەڵە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و لە درەنگانی شەودا لە هەندێك ناوچە نمە باران دەبارێت.
هاوكات پلەكانی گەرمای شارەكان بەم شێوەیەی خوارەوە دەبن:
هەولێر و دهۆك و زاخۆ و چەمچەماڵ و هەڵەبجە: 26 پلە
سلێمانی: 25 پلە
گەرمیان: 28 پلە
سۆران و پیرمام: 20 - 23 پلە
حاجی ئۆمەران: 14 پلە
ئەوە لەكاتێكدایە كە ماوەی دوو رۆژە پلەكانی گەرما روو لە بەرز بوونەوە دەكەن و پێشبینی دەكرێت تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو پلەكانی گەرما بەرزتر ببنەوە.