لەوكاتەی لە زۆرینەی وڵاتەكان، بەتایبەتی گەشەسەندووەكان و ئاسیا و ئەفریقیا، سەرەڕای هەژاری و بێكاری، تەقینەوەیەكی دانیشتووان هەیە، ئەوەش وای كردووە شارەزایان زەنگی مەترسی لێ بدەن، توێژینەوەیەكی نوێ وریایی دەدات بەوەی ژمارەی دانیشتووانی دنیا زۆر زیادی كردووە و گەیشتووەتە 8.3 ملیار كەس، ئەوەش وای كردووە ئەو خۆراك و پێویستییانەی بۆ ژیانیان پێویستە لە توانای زەوی زیاتر بێت.
ماڵپەڕی
" Science Alert "، بڵاوی كردەوە، تیمێكی توێژەران بە سەركردایەتیی كوری برادشۆ لە زانكۆی فیلندەرزی ئوسترالی گەیشتە ئەو ئەنجامەی كە مرۆڤایەتی لە دەرەوەی سنوورەكانی بەرگەگرتنی زەوییە لەسەر ئاستێكی درێژخایەن، واتە ژمارەی ئەو كەسانەی دەتوانن لەسەر ئاستێكی درێژخایەن بەشێوەیەكی باش خۆراكیان دەست بكەوێت و بە زیندوویی بمێننەوە.
تیمی توێژەران ئاماژە دەكەن ئابوورییەكانی ئێستە كە لەسەر گەشەسەندنی بەردەوام بنیات نراوە، درك بە فرەوانبوونی بەردەوامی ژمارەی دانیشتووان ناكات، چونكە سووتەمەنی كاربۆنی توانای پڕكردنەوەی كەموكورتییەكانی هەیە، ئەوان لە باسی توانای بەرگەگرتنی زەوی دەڵێن، واتە زەوی دەتوانێت نزمترین ئاستی بژێوی بۆ خەڵك دابین بكات، واتە ئێمە گوشار لە زەوی دەكەین بەو شێوەی لە توانای بەرگەگرتنی زیاترە.