ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی نیپال ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئاشكرای كرد، ئاگر له فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ر به هێلی فڕۆكه‌وانی توركیا كه‌وتووه‌ته‌وه، كه له ئیسته‌نبۆله‌وه فڕیووهو له فڕۆكه‌خانه‌ی شاری كاتمندۆی پایته‌ختی وڵات نیشتووه‌ته‌وه.
میدیاكانی
نیپال بڵاویان كرده‌وه، كه فڕۆكه‌كه‌ی توركیش ئێرلاین یه‌كێك له تایه‌كانی له كاتی نیشتنه‌وه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تریبۆڤان له كاتمندۆی پایته‌ختی نیپال ئاگری تێبه‌ربووه، ئه‌مه‌یش وایكرد كه تیمه‌كانی فریاكه‌وتن و ئاگر كوژێنه‌وه به خێرایی بگه‌ن به شوێنی نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه و كۆنتڕۆڵی ئاگره‌كه بكه‌ن.
فڕۆكه‌كه هه‌ڵگری 277 سه‌رنشین و 11 تیمی فڕۆكه‌وانی بوو، كاتێك خۆی خسته سه‌ر ڕێڕه‌وی فڕۆكه‌خانه‌كه له‌سه‌ر زه‌وی بۆ ئه‌وه‌ی بنیشێته‌وه، ڕاسته‌وخۆ ئاگر له تایه‌یه‌كی به‌رزبووه‌وه.
تیمه‌كانی فریاكه‌وتن و ئاگركوژێنه‌وه زۆر به خێرایی گه‌یشتنه شوێنی فڕۆكه‌كه و توانیان به په‌له ئاگره‌كه بكوژێننه‌وه و كۆنتڕۆڵی دۆخه‌كه بكه‌ن و سه‌رجه‌م سه‌رنشینانی فڕۆكه‌كه‌یش به سه‌لامه‌تی دابه‌زێنران. ده‌سه‌ڵاتدارانی نیپالیش دووپاتیان كرده‌وه، كه سه‌رجه‌م سه‌رنشینان بێ كێشه له فڕۆكه‌كه هاتوونه‌ته خواره‌وه و هیچ بریندار و قوربانییه‌ك له ئه‌نجامی رووداوه‌كه بوونی نییه.
تیمه‌كانی لێكۆڵینه‌وه ده‌ستیان به ورده‌كاری ڕووداوه‌كه و هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه كردووه و تا ئێسته به ئه‌نجامێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه نه‌گه‌یشتوون، به‌شێك دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه هۆی ئاگره‌كه خراپی تایه‌ی دواوه‌ی فڕۆكه‌كه بووه و به‌شێكی تریش ده‌ڵێن، ئه‌مه به‌هۆی تێكچوونی سیسته‌می ئیستۆپی فڕۆكه‌كه بووه له‌وكاته‌ی خۆی خستووه‌ته سه‌ر زه‌وی تا بنیشێته‌وه.