دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 4.6 پله به پێوه‌ری ڕێخته‌ر تارانی پایته‌خت و شاره‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌ژاند.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌زانی
ئێران، بوومه‌له‌رزه‌كه به دیاریكراوی له سنووری پارێزگه‌ی تاران و مازه‌نده‌ران و نزیك شاری په‌ردیسی ڕۆژهه‌ڵاتی تاران بووه و سه‌عات 11 و 46 خوله‌كی شه‌وی ڕابردوو ڕوویداوه.
ئاماژه دراوه، كه بوومه‌له‌رزه‌كه به گوڕی 4.6 پله به پێوه‌ری ڕێخته‌ر بووه و قووڵاییهكهیشی 10 كیلۆمه‌تر بووه.
تا ئێسته میدیا فه‌رمییه‌كانی ئێران باسیان له ئه‌گه‌ری كه‌وتنه‌وه‌ی زیانی مادی و مرۆیی له ئه‌نجامی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام دووپات له ڕوودانی بوومه‌له‌رزه له باكوری تاران و مازه‌نده‌ران به دیاریكراویش له شاره‌كانی په‌ردیس بومههن و رۆدههن ده‌كه‌نه‌وه.
ئێران كه‌وتووه‌ته سه‌ر چه‌ند هێلێكی چالاكی بوومه‌له‌رزه، بۆیه ماوه ماوه بوومه‌له‌رزه به گوڕ و پله‌ی جیا جیا له ناوچه جیا جیاكانی ئێران ده‌دات و جار جاریش گوڕه‌كه‌ی هێنده به‌هێزه كه زیانی مادی و مرۆیی گه‌وره‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
تاران به تایبه‌ت كه‌وتووه‌ته سه‌ر هێلێكی بوومه‌له‌رزه و پێشتر له په‌رله‌مان و حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌یش داوای گواستنه‌وه‌ی پایته‌خت له تارانه‌وه بۆ شارێكی تر ده‌كرا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی مه‌ترسی ڕوودانی بوومه‌له‌رزه به گوڕی به‌هێز له تاران ده‌كرێ و شاره‌كه كه‌وتووه‌ته سه‌ر هێلێكی چالاكی بوومه‌له‌رزه له ناخی زه‌وییه‌وه.