پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له شارۆكه‌ی خانه‌قینی سه‌ر به پارێزگه‌ی دیاله‌ی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی عێراق ڕووی دا.
ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق بڵاوی كرده‌وه، كه بوومه‌له‌رزه‌كه به گوڕی 3.9 پله به پێوه‌ری ڕێخته‌ر بووه و چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه‌یش له دووری كیلۆمه‌تر له ناوه‌ندی شارۆكه‌ی خانه‌قین بووه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، كه خه‌ڵكی ناوچه‌كه به سووكی هه‌ستیان به ڕوودانی بوومه‌له‌رزه‌كه كردووه، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كی له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری كه‌وتنه‌وه‌ی زیانی مادی و ڕووخانی خانوو و ته‌لاره‌كان ڕانه‌گه‌یاندووه.
ڕوودانی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه له
خانه‌قین له كاتێكدایه دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوویش له شاری په‌ردیسی نێوان تارانی پایته‌خت و پارێزگه‌ی مازه‌نده‌ران بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕه‌ی 4.6 پله به پێوه‌ری ڕێخته‌ر ڕووی دا.
خانه‌قین كه‌وتووه‌ته سه‌ر ئه‌و هێله بوومه‌له‌رزه‌یه‌ی كه له ناوه‌راستی ئێرانه‌وه درێژ ده‌بێته‌وه و به قه‌سری شیرین تێده‌په‌ڕێ و ده‌په‌ڕێته‌وه ناو خاكی عێراق و تا خانه‌قین درێژ ده‌بێته‌وه.
له چه‌ند ساڵی ڕابردوو بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی كاولكه‌ر ڕوویدا، چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه نزیك قه‌سری شیرینی دیوی ئێران بوو، به‌ڵام ناوچه‌كانی خانه‌قین و هه‌ڵه‌بجه و ده‌ربه‌ندیخانیشی گرته‌وه و زیانی زۆری به‌ر خانوو و قوتابخانه و ته‌لاره‌كان گه‌یاند.