هواوی خەریكی پەرەپێدانی مۆبایلێكی زیرەكی نوێیە كە ڕەنگە یەكێك لە گەورەترین پاترییەكانی لە مێژووی مۆبایلەكاندا هەبێت، كە توانای زیاتر لە 10 هەزار میلی ئەمپێر بێت، بەپێی دزەپێكردنێكی نوێ كە لەلایەن وێستگەی دیجیتاڵ چاتی ناسراوی دزەپێكەرەوە بڵاوكراوەتەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی كە بڵاوبوونەتەوە، كۆمپانیاكە ئەو شتەی پەرەپێداوە كە بە سیستەمێكی نوێی پاتری وەسف دەكرێت لەگەڵ مادەیەكی داهێنەرانە كە لە دروستكردنیدا بەكاردەهێنرێت كە دەتوانێت ڕێگە خۆش بكات بۆ خستنەبازاڕی ئامێرێك كە لەڕووی توانای پاترییەوە پێشەنگی بازاڕ بێت.
ئەم پێشهاتانە لە كاتێكدایە كە لە نێوان چەند كۆمپانیایەكی چینی وەك هۆنەر و ڤیڤۆ و ڕیاڵمی ڕەوتێكە بۆ بڵاوكردنەوەی مۆبایل بە پاترییەكی گەورە كە دەگاتە 10 هەزار میلی ئەمپێر، بە بەكارهێنانی تەكنەلۆجیای مۆدێرن و سیلیكۆن-كاربۆن.
لە ئێستادا مۆبایلی Huawei nova 15 Max و Huawei Enjoy 90 Pro Max شانازی بە گەورەترین پاتری لە پێكهاتەی هواویدا دەكەن، كە توانای 8500 میلی ئەمپێریان هەیە و پشتگیری لە شەحنكردنەوەی وایەرلێسی 40W دەكات.
شارەزایان پێیان وایە كە كێبڕكێ بۆ زیادكردنی توانای پاتری بووەتە ڕەوتێكی سەرەكی لە بازاڕی مۆبایلە زیرەكەكاندا، ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی بەكارهێنانی كارەبا بەهۆی تەكنەلۆجیای زیرەكی دەستكرد و شاشەی بەرزی نوێكردنەوە و یارییە پێشكەوتووەكانەوە.