بەرپرسێكی ویلایەتی ئۆتار برادیشا لە
هیندستان ئاشكرای كرد، لە ئەنجامی گەردەلوولێكی چڕ و بەهێز كە ویلایەتەكەی گرتووەتەوە، 89 كەس گیانیان لە دەست داوە و زیانی مادی زۆریش بەر ژێرخانی ویلایەتەكە كەوتووە.
ویلایەتی ئۆتار برادیشا پڕ دانیشتووترین ویلایەتی هیندستانە و لە ئەنجامی گەردەلوولێكی بەهێز كە لە شەوی ڕابردووەوە ئەو ناوچەیەی گرتووەتەوە، دار و درەختەكان بەر یەكتر دەكەون و دەشكێن و دەكەونە سەر ئۆتۆمبێلەكان.
ئەو گەردەلوولە بەهێزە وایكردووە كەلوپەل لەسەر شەقامەكان كۆ ببنەوە و شەقامەكانی پەكخستووە، حاڵەتێكی كارەساتباری لەو ناوچەیە دروست كردووە.
بەرپرسێكی ویلایەتەكە كە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێ بۆ ڕۆیتەرز دەڵێ، بەلای كەم 89 كەس لە ئەنجامی گەردەلوول و هەورەبروسكە و بارانی چڕ لە ویلایەتەكە گیانیان لە دەست داوە.
بەرپرسانی تیمەكانی بەهاناوەچوون دەڵێن، زۆرینەی حاڵەتەكانی مەرگ بەهۆی ئەو گەردەلوولەوە، لە ئەنجامی كەوتنی درەخت و دیواری ماڵەكان بووە بەسەر خەڵك.
ساڵانە لە وەرزی بەهار و سەرەتای گەرما واتە لە مانگی ئادار/مارس تا حوزەیران/یۆنیۆ، ئەمجۆرە گەردەلوولانە لەو ویلایەتە هەڵدەكەن و بارانێكی هێمن و بەردەوامیشیان لەگەڵدایە.