سه‌نته‌ری ئه‌وروپای ناوه‌ند بۆ چاودێری بوومه‌له‌رزه‌كان بڵاوی كرده‌وه، كه به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوؤرهی 4.7 پله به پێوه‌ری ڕێخته‌ر ناوچه‌كانی باشووری ئێرانی هه‌ژاند.
سه‌نته‌ری ئه‌وروپای ناوه‌ندی دووپاتی كردووه‌ته‌وه، كه قووڵی بوومه‌له‌رزه‌كه 14 كیلۆمه‌تر بووه و تا ئێسته‌یش زیانه‌كانی نازانرێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئاژانسی فارس نیوزی
ئێران بڵاوی كرده‌وه، كه بوومه‌له‌رزه‌كه پارێزگه‌ی هورمزگانی هه‌ژاندووه و دانیشتووانی شاری قه‌شم و هورمز هه‌ستیان پێكردووه، جیا له‌وه‌ی له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری به‌نده‌ر عه‌باسیش به‌هه‌مانشێوه هه‌ست به بوومه‌له‌رزه‌كه كراوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسه ئێرانییه‌كه چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه له نزیك به‌نده‌ر لافت بووه و قووڵییهكهیشی 20 كیلۆمه‌تر بووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌بردنی ته‌نگژه‌كان له پارێزگه‌ی هورمزگان له‌وباره‌وه بۆ میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی گوتی، تا ئێسته له هیچ حاڵه‌تێكی زیانباربوون ئاگه‌دار نه‌كراوینه‌ته‌وه و تا ئێسته‌یش به‌رده‌وام له پرسینه‌وه له دۆخی خه‌ڵكی ناوچه‌كه.
ڕوودانی ئه‌و بلهرزهیه له باشووری ئێران له كاتێكدایه هه‌فته‌ی ڕابردوویش ناوه‌ندی نیشتمانی ئێران بۆ چاودێری بوومه‌له‌رزه ئاشكرای كرد، كه بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوێره‌ی 4.6 پله به پێوه‌ری ڕێخته‌ر تارانی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌ی هه‌ژاند.