یەكێك لە میوانانی بانگهێشتكراو بۆ فێستیڤاڵی كان كە لە هۆتێلی پالم بیچ لە شاری كانی باشووری فڕەنسا ماوەتەوە، سەعاتێكی لێ دزرا كە نرخەكەی لە نێوان 700 هەزار تا ملیۆنێك یۆرۆیە.
ئەو سەعاتە لە ماركەی ریچارد میلە، لەو كاتەی قەرەباڵغی لەسەر چوونە ناو توالێتەكان لە هۆتێلەكە دروست بووە لە ناوچەی بۆلڤار لاكروازیتی بەناوبانگ دزراوە.
ساڵانە لە كاتێكی ئەنجامدانی فێستیڤاڵی سینەمایی
كان، دزە شارەزاكان، پلانی پێشوەختە بۆ دزینی كەلوپەلی گرانبەهای ئەستێرەكانی دنیای سینەما دادەڕێژن، سەرەڕای ئەوەی دەسەڵاتدارانی شاری كان و پۆلیس ساڵ دوای ساڵ ڕێوشوێنە تەناهییەكان توندتر و بەهێزتر دەكەن.
ساڵی ڕابردوو دزەكان، 12 هەڵمەتی دزینی گەورە و هەوڵی بردنی سەعاتە ناوازەكانی ناودارانی سینەمایان دا، ئەمە تەنیا لە ماوەی دوو مانگ ڕووی دا.
دوای دزینی سەعاتە گرانبەهاكان لەلایەن ئەو دزە لێزانانەوە، ژمارەی كۆد و بەرهەمهێنانی ئەو سەعاتانە لەلایەن دزەكانەوە ساختە دەكرێ و كارتۆن و وەسڵی ساختەیان بۆ دروست دەكرێ، تا دووبارە بەرانبەر بە بڕێكی زۆری پارە بتوانن بیفرۆشنەوە.