سعوودیە ژمارەی حاجیانی ئەمساڵی راگەیاند

:: PM:06:50:26/05/2026 ‌

دەستەی گشتیی ئامار لە سعوودیە كۆی ژمارەی حاجییەكانی ئەمساڵی راگەیاند، دووپاتی كردەوە كە زیاتر لە ملیۆنێك و 700 هەزار حاجی بەشدارییان لە رێورەسمی حەجی ئەمساڵ كردووە.

بەپێی ئامارەكانی دەستەكە ئەمڕۆ سێشەم رای گەیاند، كۆی ژمارەی حاجییانی ئەمساڵ 2026 گەیشتووەتە ملیۆنێك و 707 هەزار و 301 حاجی، لەوانە ملیۆنێك و 546 هەزار و 646 حاجی لە دەرەوەی سعوودیە و بە رێگەی جیاجیا هاتوون، ژمارەی حاجیانی ناو سعوودیە 160 هەزار و 646 حاجین، لە هاووڵاتییانی سعوودی و ئەوانەشی لە سعوودیە دەژین. 

هەر بەپێی ئاماژەكە، لەو ژمارە 893 هەزار و 396 حاجی پیاو و 813 هەزار و 905 حاجی ژنن، ملیۆنێك و 485 هەزار و 729 حاجی لە رێگەی ئاسمانی گەیشتوونەتە سعوودیە و 54 هەزار و 429 حاجیش لە رێگەی وشكانی و شەش هەزار و 497 حاجی لە رێگەی دەریاوانی، وەك ئاژانسی هەواڵی سعوودیە باسی كرد.   




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل