هه‌مووان چاوه‌ڕوانی روودانی دیارده‌یه‌كی نامۆ و جیاوازن، ئه‌ویش ده‌ركه‌وتنی مانگه له ئاسمانه‌وه زۆر به بچووكی و به ڕه‌نگی شینه‌وه كه ئه‌م دیارده‌یه به مایكرۆموون" ناو ده‌برێ و تێیدا مانگ بۆ دوورترین خاڵ ده‌ڕوات و زۆر به بچووكی به ڕه‌نگی شین ده‌رده‌كه‌وێت.
هه‌موو دوو یان سێ ساڵ جارێك دیارده‌ی "مانگی شین" ده‌رده‌كه‌وێت، دوای ئه‌وه‌ی مانگێی تر به ته‌واوی له هه‌مان مانگ ده‌رده‌كه‌وێ و بڕیاره ئه‌مساڵیش له یه‌كی ئایار/مایۆ دیارده‌ی مانگی ته‌واو ڕوو بدات.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی خولگه‌ی
مانگ به‌شێوه‌یه‌كی نموونه‌یی بازنه‌یی نییه، بۆیه مانگی ته‌واوكراو زۆر دوور ده‌بێ له زه‌وی و مه‌ودای نێوان مانگ و زه‌وی ده‌گاته 406 هه‌زار و 135 كیلۆمه‌تر، بۆیه له‌سه‌ر زه‌وی زۆر به بچووك ده‌رده‌كه‌وێ و دره‌وشانه‌وه‌یشی كه‌متر ده‌بێت.
دیارده‌ی مانگی شینی بچووك پێچه‌وانه‌ی مانگی زه‌به‌لاحه، كاتێك مانگ ته‌واو ده‌بێ و ده‌گاته نزیكترین خاڵ له زه‌وییه‌وه دیارده‌ی مانگی زه‌به‌لاح ڕوو ده‌دات.
جیانلۆكا ماسی له پرۆژه‌ی ته‌لیسكۆپی گریمانه‌یی كه له ئیتاڵیا په‌خشێكی ڕاسته‌وخۆی ئه‌و دیارده‌یه ده‌كات، ده‌ڵێ، مانگی بچووك سبه‌ی شه‌و ڕوو ده‌دات و به ڕێژه‌ی 6% بچووكتر ده‌رده‌كه‌وێ و دره‌وشانه‌وه‌یشی 10 هێنده له مانگی ئاسایی له نزیك زه‌وی كه‌متر ده‌بێته‌وه.