له ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێكدادانی دوو گرووپی ڕكابه‌ری یه‌كتر له گرتووخانه‌یه‌كی ویلایه‌تی سینالوای باكوری ڕۆژئاوای مه‌كسیك حه‌وت له گیراوان كوژران. به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش زۆرینه‌ی شه‌ڕ و پێكدادانی نێو گرتووخانه‌كانی ئه‌و وڵاته پێوه‌ندی به گرووپه مافیاكانی بازرگانیكه‌ر به هۆشبه‌ره‌كانه‌وه هه‌یه.
پێكدادانه‌كه له گرتووخانه‌ی كولیاكانی پایته‌ختی ویلایه‌تی
سینالوا ڕووی داوه كه شوێنی به‌ندكردنی كارتێل سینالوای به ناوبانگه، ئه‌و ڕووداوه‌یش دوای ئه‌وه دێت، كه ماوه‌یه‌كی كه‌م مابوو كه كه‌سوكاری كارتێل سینالوا سه‌ردانی بكه‌ن و ده‌سه‌ڵاتدارانی گرتووخانه ڕێگه‌یان به سه‌ردانكردنی دا.
هۆی دروستبوونی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ئه‌ندامانی گرووپه مافیاكه به‌سه‌ر دوو به‌ره دابه‌شبوون و وه‌لائـ و خواستیان بۆ دوو سه‌رۆكی جیا جیای گرووپه‌كه هه‌یه كه ئه‌وانیش خواكین ئالچابۆ و گۆزمان ئیسماعیلن، هه‌ریه‌ك له‌و دوو سه‌ركرده‌یه‌كی گرووپه مافیاكهیش له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گیراون و له گرتووخانه‌ن.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌كه به ڕوونی هۆی سه‌ره‌كی دروستبوونی ئه‌و شه‌ڕ و پێكدادانهیان ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام دووپاتیان له‌وه كرده‌وه كه ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تی پشكنینی چڕ له نێو گرتووخانه‌كه به به‌شداری هێزی لۆكالی و فیدراڵی مه‌كسیك كردووه.