لێژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران "كۆنگرێس"ی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ
ماركۆ رۆبیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته به ته‌واوی گۆڕا، كاتێك كۆنگرێسمانێك پرسیاری له‌باره‌ی ئه‌و پێڵاوه له رۆبیۆ كرد كه تره‌مپ به دیاریی پێیداوه.
له‌میانه‌ی دانیشتنێكی لێژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی كۆنگرێس له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه، ژنه كۆنگرێسمانی ئه‌مه‌ریكی له پارتی دیموكراته‌كان ساره جاكۆبس پرسیاری له‌باره‌ی ئه‌و وێنه به‌ربڵاوه‌ی پێڵاوه‌كانی ماركۆ ڕۆبیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی لێ كرد، كه له قه‌باره‌ی پێی ئه‌و گه‌وره‌تره و ئه‌ویش له‌باره‌ی هۆی له‌به‌ركردنی پێڵاوه‌كه، ده‌ڵێ، ئه‌مه دیاری سه‌رۆك تره‌مپه كه به‌خشیوویه‌تی به به‌شێك له به‌رپرسانی حكوومه‌ته‌كه‌ی.
له به‌رانبه‌ر ئه‌و پرسیاره‌ی كۆنگرێسمانهكهی دیموكراتهكات، ماركۆ ڕۆبیۆ به سه‌رسوڕمانه‌وه وه‌ڵامی داوه و گوتی، ئه‌و پێڵاوه‌ی سه‌رۆك پێیداوه، بۆئه‌و گونجاوه و پرسیاری ئه‌وه‌یشی كرد، كه ئه‌مه لێژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌یه یان سێرك؟.
پێشتر ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی بڵاوی كرده‌وه، كه تره‌مپ له ماوه‌ی ڕابردوو پێڵاوی ماركه‌ی جۆری "فلۆرشیم"ی به دیاری به‌خشیوه‌ته هه‌ریه‌ك له جه‌ی دی ڤانسی جێگری سه‌رۆك و پیت هێگسێسی وه‌زیری به‌رگری و شۆن داڤی وه‌زیری گواستنه‌وه و هاوارد لۆتنیك وه‌زیری بازرگانی.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه تره‌مپ گرنگی تایبه‌ت به ڕووخسار و جلوبه‌رگی به‌رپرسان و یاریده‌ده‌رانی حكوومه‌ته‌كه‌ی ده‌دات و هه‌ندێجار خۆی پێڵاوی گونجاویان بۆ دیاریی ده‌كات، ئه‌مه‌یش بووه‌ته جێی گاڵته‌جاڕی و نوكتهپێكردن له ناوه‌نده‌كانی ئه‌مه‌ریكا.