له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵی ئۆلد وۆست ئاند له ویلایه‌تی ئۆهایۆی ئه‌مه‌ریكا، كه تایبه‌ته به موزیكی زیندوو و ڕاسته‌وخۆ، ته‌قه له خه‌ڵكی كۆبووه‌وه‌ی شوێنه‌كه كرا و به‌وهۆیه‌وه 12 كه‌س برینداربوون.
پۆلیسی ناوچه‌كه ئاشكرای كرد، كه خه‌ریكی گه‌ڕانن به دوای تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی ته‌قه‌كردنه‌كه، هاوكات ڕووداوه‌كه بووه هۆی هه‌ڵاتنی به كۆمه‌ڵی جه‌ماوه‌رێكی زۆری كۆبووه‌وه له شوێنه‌كه، كه به‌شێكیان هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی په‌نایه‌كیان ده‌دا خۆی تێدا حه‌شار بده‌ن و به‌شێكیشیان به‌هانای برینداره‌كانه‌وه ده‌چوون.
جۆ هیڤێرنان جێگری سه‌رۆكی پۆلیسی ناوچه‌ی تۆلیدۆ
گوتی، تا ئێسته هیچ كه‌سێك به تۆمه‌تی ئه‌و تهقهكردنانه نه‌گیراوه ،سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ند سه‌عاتێك به‌سه‌ر رووداوه‌كه تێپه‌ڕیووه و داوا له ئاماده‌بووانی فێستیڤاڵه‌كه ده‌كه‌ین كه هه‌ر وێنه و ڤیدیۆیه‌كی تۆماریان كردووه به پۆلیسی بده‌ن، تا لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكات و تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی ته‌قه‌كردنه‌كه بدۆزێته‌وه.
زیاتر گوتی، به گوێره‌ی زانیارییه به‌راییه‌كان وا ده‌رده‌كه‌وێت، كه دوو كه‌س به‌شداربوون له‌و ته‌قه‌كردنه و كه دژی یه‌كتر گولـله‌یان ته‌قاندووه.
له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه به‌لای كه‌مه‌وه 12 كه‌س برینداربوون كه ته‌مه‌نیان له نێوان 14 تا 16 ساڵیدایه و دوو له برینداره‌كانیش دۆخی ته‌ندروستیان ناجێگیره.
مایك دیواین حاكمی ویلایه‌تی ئۆهایۆ له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا نیگه‌رانی له‌باره‌ی دۆخی شه‌وی ڕابردووی ناوچه‌ی تۆلیدۆ ڕاگه‌یاند و گوتی، پێویسته فێستیڤاڵه‌كان له ڕووبه‌رێكی ئارام و بێ كێشه بن بۆ ماڵباته‌كان تا كاتێكی خۆش و دوور له ترس و تۆقین به‌سه‌ر ببه‌ن.