بەریتانیایش قەدەغەكردنی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە گەنجانی كەمتر لە 16 ساڵی دەردەكات

:: AM:09:59:16/06/2026 ‌
دوای ئەوەی ئوسترالیا تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی لە گەنجانی كەمتر لە ساڵی 16 قەدەغە كرد، دوێنێ سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا رای گەیاند، بڕیاریان داوە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی لە گەنجانی كەمتر لە ساڵی 16 قەدەغە بكەن، بۆ ئەوەیش پاڵەپەستۆ خراوەتەسەر تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی.

پێگەی "شەفەق نیوز" هەواڵەكەی لە میدیاكانی ئەو وڵاتە وەرگرتووە كە كیر ستارمەر سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا گوتوویەتی، بڕیاریان داوە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی لە گەنجانی كەمتر لە ساڵی 16 قەدەغە بكەن، هاوكات ئەو سایتانەی یاریی راستەوخۆ پێشان دەدەن، بەهەمانشێوە رێوشوێنی تایبەت بۆ ئەوانیش دەگرنەبەر.

ستارمەر زیاتر گوتی، بڕیارەكەیان بۆ بەرژەوەندیی گەنجانی كەمتر لە 16 ساڵانە بۆ بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و ئینتەرنێت، پێمان وایە بڕیارەكە لە جێگەی خۆیدایە و هاوكات بۆ بەرژەوەندیی گشتیی هاووڵاتییان و وڵاتە، وێڕای ئەوەی رەنگە ئەمە زۆر ئاسان نەبێت، بەڵام حكوومەتی بەریتانیا توانای ئەوەی هەیە رووبەڕووی هێزی كۆمپانیا گەورەكانی تەكنەلۆجیا ببێتەوە.

لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا حكوومەتی بەریتانیا بەرنامەیەكی بەرانبەر بە كۆمپانیاكانی تەكنەلۆجیا جێبەجێ كرد، لەسەری سەپاندن لێكۆڵینەوە لە تەمەنی ئەوانە بكەن كە ئەو تۆڕانە بەكار دێنن، هەروەها ئەوانەی مێرمنداڵن و وێنەی رووت بڵاو دەكەنەوە و بە مۆبایلی زیرەك بڵاویان دەكەنەوە.

ئوسترالیا ساڵی پار بڕیاری قەدەغەكردنی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی لە گەنجانی كەمتر لە 16 ساڵی دەركرد، بڕیارەكە بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی تیتك توك و یوتیوب و ئینستاگرام و فەیسبووك دەگرێتەوە. بڕیارەكەی بەریتانیایش هەمان بوار دەگرێتەوە.





وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د