بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به گوڕی 7.6 پله به پێوه‌ری ڕێخته‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دوورگه‌ی سولاویستی له ناوه‌ڕاستی ئه‌نده‌نووسیا گرته‌وه، به‌وهۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی كوژران و ده‌یانی تریش برینداربوون، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زیانی مادی زۆری به خانوو و ته‌لاره‌كانی ناوچه‌كه گه‌یاند.
ئه‌و
بوومه‌له‌رزه‌یه دوێنێ سێشه‌م ڕووی دا و تا ئێسته زیان و قوربانییه‌كانی نه‌زانرابوو، هاوكات ترسێكی گه‌وره‌ی له دڵی خه‌ڵكی ناوچه‌كه دروست كردبوو، چونكه پێشبینی ڕوودانی تسونامییه‌كی تریان ده‌كرد، دوای ئه‌وه‌ی هه‌شت ساڵ به‌ر له ئێسته تسونامی ناوچه‌كه‌ی گرته‌وه و زیانی گیانی و مادی گه‌وره‌ی پێگه‌یاندن.
به‌رپرسان دووپاتیان كرده‌وه كه ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌كه له ناوچه‌یه‌ك بوو كه ده‌كه‌وێته دووری 43 كیلۆمه‌تر له ڕۆژهه‌ڵاتی باشووری شاری بالوو، هاوكات ده‌سته‌ی پێوانه‌ی جیولۆجی ئه‌مه‌ریكی قووڵی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ی به 10 كیلۆمه‌تر له ناخی زه‌وییه‌وه خه‌مڵاند.
له ئه‌نجامی بوومه‌له‌رزه‌كه خه‌ڵكی له ماله‌كانیان هاتنه ده‌ره‌وه و له ناوچه كراوه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاری بالوو مانه‌وه، كه ژماره‌ی دانیشتووانی نزیكه‌ی 400 هه‌زار كه‌سه و پایته‌ختی ویلایه‌تی سولاویسی ناوه‌ڕاستی ئه‌نده‌نووسیایه، هاوكات ژماره‌یه‌كی زۆر له نه‌خۆشخانه‌كان، نه‌خۆشه‌كانیان له نێو نه‌خۆشخانه هێنایه ده‌ره‌وه، له ترسی داڕمانی باڵه‌خانه‌كان به‌سه‌ر یه‌كتر.