پۆلیسی به‌ریتانیا به‌ریه‌ككه‌وتنی دوو شه‌مه‌نده‌فه‌ری له ناوچه‌ی بیدفۆرد كه ده‌كه‌وێته دووری 90 كیلۆمه‌تر له باكوری له‌نده‌ی پایته‌خت ڕاگه‌یاند و به‌وهۆیه‌وه‌یش نزیكه‌ی 50 كه‌س برینداربوون.
له
ڕاگه‌یه‌نراوێكی پۆلیسی به‌ریتانیا هاتووه، كه تیمه‌كانی به‌هاناوه‌چوون و فریاكه‌وتن ده‌سبه‌جێ گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و ده‌ست به كاركردووه، هاوكات میدیاكانی ئه‌و وڵاته دووپات له بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری بریندار له ئه‌نجامی پێكدادانی ئه‌و دوو شه‌مه‌نده‌فه‌ره ده‌كه‌نه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی به فه‌رمی هیچ ژماره‌یه‌كی برینداران ڕابگه‌یه‌نرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا زانیارییه‌كان و میدیاكانی ئه‌و وڵاته دووپات له برینداربوونی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 50 كه‌س ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی برینداران و بوونی كوژراویش له ئه‌نجامی رووداوه‌كه له ئارادایه.
شایه‌تحاڵان دووپاتیان كرده‌وه، كه سه‌رنشینانی هه‌ردوو شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه به برینداری و خوێن هاتنه خواره‌وه له جه‌سته‌یان له نێو شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان ده‌رهێنراون، تیمه‌كانی به‌هاناوه‌چوون و فریاكه‌وتنیش هه‌وڵه‌كانیان چڕكردووه‌ته‌وه، تا ئه‌وانه‌ی گیریان خواردووه و بریندارن به په‌له ڕزگاریان بكه‌ن.
له‌وباره‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌كه فه‌رمانیان به داخستنی ته‌واوی هێله‌كانی ئاسنین له نێوان ناوچه‌ی لۆتۆن و بیدفۆرد كرد.