لە هەڵمەتێكدا پۆلیسی فڕەنسا لە پاریس، هەڵدەكوتنە سەر ماڵێك و لە پشكنیندا بۆ مادەی هۆشبەر، كەچی تابلۆیەكی دزراویان دۆزییەوە و لە لێكۆڵینەوەدا دەركەوت، تابلۆكە هی هونەرمەندی ناوداری جیهانی بیكاسۆیە، بۆ ئەوەیش چوار كەس گیراون و لێكۆڵینەوەی زیاتریان لەگەڵ دەكرێت.
پێگەی "
عەرەبیە" ئەمڕۆ یەكشەم 21ی حوزەیران، لە میدیاكانی فڕەنسای وەرگرتووە و بڵاوی كردووەتەوە، لە هەڵمەتێكی پۆلیس بەدوای دۆزینەوەی مادەی هۆشبەر لە دەوروبەری پاریس، هەڵدەكوتنە سەر ماڵێكی گومانلێكراو و بە دوای دۆزینەوەی مادەی هۆشبەر دەگەڕان، لەناو ماڵەكەدا دەستیان بەسەر هەندێك كەلوپەلی دزراو گرت و یەك لەوانە تابلۆیەكی بیكاسۆیە.
نووسینگەی داواكاری گشتی لە كریتای لە باشووری رۆژهەڵاتی پاریس رای گەیاند، راستییەكەی پشكنینەكە بۆ گرتنی مادەی هۆشبەر بووە، ئەو ماڵەیش گومانی لەسەر بووە و لە كاتی گەڕانی پۆلیسدا، هەندێك كەلوپەلی دزراو دەستیان بەسەردا گیراوە، لەناویاندا تابلۆیەكی دزراوی بیكاسۆ، لە لێكۆڵینەوەدا دەركەوتووە كە تابلۆكە رەسەنە.
ئەوەیش گوت كە لەو هەڵمەتەدا چوار كەس لە ماڵەكەدا گیراون، لێكۆڵینەوەی زیاتریان لەگەڵ دەكرێ، لەلایەك بەتۆمەتی بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەر، هاوكات بە تۆمەتی دزینی كەلوپەلەكان و بەتایبەتی تابلۆكەی بیكاسۆ.
پۆلیسی فڕەنسا لەبارەی تابلۆكەی بیكاسۆ زانیاریی ئاشكرا نەكردووە كە ئەو تابلۆیە ناوی چی بووە و بیكاسۆ لە چ ساڵێكدا كێشاویەتی.