به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م ته‌قینه‌وه له كارگه‌یه‌كی پیشه‌سازی له ناوچه‌ی ڕهئسلفانی پیشه‌سازی له قه‌ته‌ر ڕووی دا و به‌وهۆیه‌وه 54 كه‌س برینداربوون.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی قه‌ته‌ر له تۆڕی ئێكس
نووسیویه‌تی، ژماره‌ی برینداران به‌هۆی رووداوه‌كه له كارگه‌یه‌كی ناوچه‌ی پیشه‌سازی ڕهئسلفان گه‌یشته 54 كه‌س و تیمه‌كانی فریاكه‌وتن و به‌هاناوه‌چوونی قه‌ته‌ری و نێوده‌وڵه‌تی و هێزێكی ئاسایشی ناوخۆ به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی به دوای 18 كه‌سی بێسه‌روشوێن ده‌گه‌ڕێن.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، هۆكاری روودانی ئه‌و ته‌قینه‌وه له كارگه‌كه به‌هۆی ڕووداوێكی ته‌كنیكی بووه و هیچ هۆكارێكی تری له پشته‌وه نییه، له كاتی كاركردن هه‌ڵه‌یه‌ك و ڕووداوێكی ته‌كنیكی ڕوویداوه و بووه‌ته هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه.
له به‌شێكی تری پۆسته‌كه‌ی دا، وه‌زاره‌تی ناوخۆی قه‌ته‌ر نووسیویه‌تی، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه هیچ ماده‌یه‌كی ژه‌هراوی و خنكێنه‌ر دزه‌ی نه‌كردووه كه مه‌ترسی له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی هاووڵاتییان دروست بكات، تیمه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ رووداوه‌كه و به دوای شوێنبزرهكان ده‌گه‌ڕێن.