دوو بوومەلەرزەی بەهێز ئەفغانستان و پاكستان دەهەژێنن

:: PM:07:24:27/06/2026 ‌

هەفتەی رابردوو دوو بوومەلەرزەی بەهێز ڤەنزوێلایان هەژاند و بوونە هۆی كوژرانی سەتان كەس و برینداربوون و ونبوونی دەیان هەزار كەسی تر، ئەمڕۆ دوو بوومەلەرزە تر بە گوڕی 6.5 پلە و 5.7 پلە بە پێوەری رێختەر ناوچەی هندوكوشی چیایی لە ئەفغانستان و باكوری پاكستانیان هەژاند.

بەپێی دەستەی چاودێریی بوومەلەرزە، بوومەلەرزەكە لە قووڵایی 100 كیلۆمەتر لەژێر زەوی رووی داوە و دانیشتووانی كابووڵ و ژمارەیەك شاری پاكستانی هەستیان پێی كردووە، خەڵكە خانوو و ماڵەكانیان جێ هێشتووە و لە شەقامەكان كۆ بوونەتەوە، بەڵام تا ئێستە زانیاری لەبارەی زیانەكان نییە.

لە باكوری پاكستان هەست بە بوومەلەرزەكە كراوە و لەوێ هێزی بوومەلەزەكە 5.7 پلە بووە بە پێوەری رێختەر، ناوەندی بوومەلەرزەكە لە ناوچەیەكی هەرێمی پەلووچستانی پاكستان بووە، بەڵام باسی زیانی گیانی و مایەكی نەكراوە، دانیشتووانی ئیسلام ئابادی پایەتەختی پاكستان و هەرێمی پنجاب لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە و هەرێمی خەیبەر بختونخوا لە باكوری رۆژئاوای پاكستان و نزیك ئەفغانستان و هەرێمی كشمیری پاكستانی هەستیان بە بوومەلەرزەكە كردووە.

چوارشەمی رابردوو دوو بوومەلەرزەی دوای یەك بە گوڕەكانی 7.2 و 7.5 پلە ڤەنزوێلایان هەژاند و 920 كوژراو و زیاتر لە 51 هەزار بریندار و ونبوویان لێ كەوتەوە، نەتەوە یەكگرتووەكانیش پێشبینی دەكات كە 6.76 ملیۆن كەس لەو وڵاتە بەهۆی دوو بوومەلەرزەكەوە كاریگەر بوونە، واتە زیانیان بەر كەوتووە، لەوانە دوو ملیۆن كەس لە كاراكاسی پایەتەخت.     



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل