ئاژانسی بۆشاییگه‌ری ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا بڵاوی كرده‌وه، كه ته‌لیسكۆپ و ڕوانگه‌ی "نیل گیریلز سوێفت"ی ئاسمانی خه‌ریكه ده‌كه‌وێته سه‌ر زه‌وی، بۆ ڕێگرتن له‌مه‌یش بڕیاره ئه‌م هه‌فته‌یه ناسا رۆبۆتێك به گوژمه‌ی 30 ملیۆن دۆلار ڕه‌وانه‌ی ئاسمان بكات، تا ڕێگری له كه‌وتنه خواره‌وه‌ی ته‌لیسكۆپه‌كه بكات.
ته‌لیسكۆپی نیل گیریلز سویفت ماوه‌ی 20 ساڵه له گه‌ردوونه و ڕووبه‌ڕووی ته‌قینه‌وه‌ی تیشكی گاما و توند‌وتیژترین دیارده‌كانی گه‌ردوون بووه، بۆیه ئێسته له زه‌وی نزیكبووه‌ته‌وه و ده‌یه‌وێ بكه‌وێته خواره‌وه، به‌لام ناسا كه‌شتییه‌كی رۆبۆتی كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای "كاتالیست سپه‌یس ته‌كنۆلۆجیز" دروستكراوه، ڕه‌وانه‌ی ئاسمان ده‌كات تا ته‌لیسكۆپه‌كه هه‌ڵبگرێ و دووباره بۆ قووڵایی گه‌ردوون به‌رزی بكاته‌وه و له‌وێ جێگیری بكات.
ئه‌و كه‌شتییه رۆبۆتییه كه سێ باڵی هه‌یه و به روانگه‌ی "سویفت" ناوی ده‌برێت، بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه له دوورگه‌ی مارشاڵ له زه‌ریای هێمن له ڕێی مووشه‌كێكی جۆری پێگاسۆس له فڕۆكه‌وه هه‌ڵبدرێت.
ئامانج له‌و كاره‌ی
ناسا هه‌وڵدانه بۆ ڕێگرتن له كه‌وتنه خواره‌وه‌ی ته‌لیسكۆپه‌كه و ناردنه‌وه‌یه‌تی بۆ بۆشایی ئاسمان، تا بتوانێ چه‌ند ساڵێكی تریش كار بكات و له خزمه‌تكردن به‌رده‌وام بێت، تا ئاژانسه‌كه به‌رده‌وام تۆماری ته‌قینه‌وه‌كانی تیشكی گاما و دیارده گه‌ردوونییه به‌هێزه‌كان بكات.
به‌رپرسێكی كۆمپانیای كاتالیست سپه‌یس ده‌ڵێ، سه‌ركه‌وتنی ئه‌و ئه‌ركه ڕێگه خۆش ده‌كات، تا له داهاتوو كاری هاوشێوه بۆ ڕزگاركردنی ته‌لیسكۆپی هابل بكرێت، كه ئێسته ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی له ده‌ستدانی به‌رزییه‌كه‌ی و به‌رده‌وامی چالاكییه‌كانی له‌سه‌ر به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی هه‌ساره‌ی خۆر له‌سه‌ر ئه‌و ته‌لیسكۆپه.