تیمساحێكی سێ‌ مەتری لە ئاوێكی كوردستان دەركەوت

:: AM:11:27:04/07/2026 ‌
دوای چەندان جار بڵاوبوونەوەی هەواڵی تیمساحێك لە ئاوەكانی سنووری پشدەر، دوێنێ‌ بە ڤیدیۆ تۆمار كراوە و بەفەرمی پشتڕاست كرایەوە.

ئەمڕۆ شەموو چواری تەمووز، بەپێی ئەو زانیارییانەی "وشە" لە هاووڵاتییانی ئەو سنوورە قسەیان بۆی كردووە، دەركەوتووە كە بەڕاستی تیمساحێك لە سنووری گوندەكانی پشدەر هەیە.

ئەوەیش پشتڕاست كرایەوە، دوای چەندان جار هاووڵاتییان دەڵێن بینیومانە، بەڵام دوێنێ‌ بەفەرمی لەلایەن هاووڵاتییەكەوە بینراوە و تۆمار كراوە.

ئەوەیش زانراوە، لە ڤیدیۆكە دەردەكەوێت تیمساحێك لە سنووری پشدەر دەردەكەوێت و ئاژەڵەكانی تر دەخوات.

بەپێی زانیارییەكان، تیمساحەكە لە نێوان گوندەكانی كونەچەك و كانی مێو لە سنووری پشدەر دەركەوتووە و باس لەوەش دەكرێت یەك دانە نییە.



وشە - رامیار جەواد