له ئه‌نجامی ده‌ستڕێژی گولـله له ناوچه‌ی برۆكلینی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌شت كه‌س كه له نێویاندا چوار منداڵ هه‌یه برینداربوون.
له‌وكاته‌ی خه‌ڵكی
ئه‌مه‌ریكا خه‌ریكی ئاهه‌نگی یادكردنه‌وه‌ی 250 ساڵه‌ی دامه‌زراندن و سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مه‌ریكا بوون، له شه‌قامی وێست 30 له نزیك شه‌قامی سێرڤ له ناوچه‌ی كۆنی ئایلان له مه‌ودایه‌كی نزیك له كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریا كه یارییه ئاگرینه‌كانی لێ هه‌ڵده‌درایه ئاسمان، ده‌ستڕێژی گولـله ڕووی دا.
شوێنی رووداوه‌كه به دیاریكراوی كۆمه‌ڵگه‌ی سیه‌پارك ئه‌پارتمێنتس بوو، به گوێره‌ی گرته ڤیدیۆیه‌كانیش خه‌ڵكانێك ده‌رده‌كه‌ون، كه منداڵێكی برینداریان له باوه‌شدایه و ده‌یگه‌یه‌ننه لای تیمه‌كانی ته‌ندروستی.
تا ئێسته بكه‌ری ته‌قه‌كردنه‌وه و هۆی ته‌قه‌كردنی به ته‌واوی روون نییه، به‌ڵام دانیشتووانی ناوچه‌كه دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه له‌و شه‌قامه به به‌رده‌وامی دیارده‌ی له‌م شێوه‌یه بوونی هه‌یه.
هاوكات هێزه‌كان ناوچه‌كه‌یان ته‌نی و هه‌شت برینداره‌كه كه چواریان منداڵبوون بۆ نه‌خۆشخانه به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست گوێزرانه‌وه.