"محەمەد" بۆ سێیەم ساڵ لەسەریەک زۆرترین ناوی کوڕانە لە ئینگلتەرا

:: PM:06:34:09/07/2026 ‌
ئەمڕۆ پێنجشەم نۆی تەمووزی 2026، نووسینگەی ئاماری نیشتمانیی بەریتانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕای گەیاندووە کە ناوی "محەمەد" بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەک لە پێشەنگی زۆرترین ناوەکاندایە کە لە منداڵی کوڕ نراوە لە ئینگلتەرا و وێڵز.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، لە ساڵی 2025دا ناوی محەمەد لە 5957 منداڵی کوڕ نراوە، کە بە ڕێژەی چوار لە سەد بەراورد بە ساڵی پێشتر زیادی کردووە. 

هەروەها ناوی "نوا" لە پلەی دووەمی لیستەکەدایە، و لە دوای ئەویش ناوی "لیۆ" لە پلەی سێیەمدایە.

سەبارەت بە ناوی کچانیش، لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە ناوی "ئۆلیڤیا" بە 2386 منداڵ، بۆ 10یەمین ساڵی لەسەریەک پلەی یەکەمی پاراستووە. 

هاوکات ناوی "لیلی" لە پلەی دووەمدایە و ناوی "ئەمێلیا" پلەی سێیەمی گرتووە بۆ زۆرترین ناوی کچان.


وشە - پۆڵا مەحموود