پەرلەمانتارانی بەریتانیا داوای قەدەغەكردنی كارتۆنی "ماشا و ورچ" دەكەن

:: PM:08:33:10/07/2026 ‌
50 پەرلەمانتاری بەریتانیا لە چەند حزبێكی جیاواز داوایان لە حكوومەتی بەریتانیا كردووە كارتۆنی بەناوبانگی رووسی "ماشا و ورچ" قەدەغە بكات و پێیانوایە رووسیا ئەو كارتۆنە بۆ پروپاگەندە بەكاردەهێنێت و چەندان ئاماژەی سەربازی تێدا بەكارهێناوە.

ئەمڕۆ هەینی 10ی تەمووز ماڵپەڕی ئیرەم نیوزی ئیماراتی بڵاوی كردووەتەوە، 50 پەرلەمانتاری بەریتانیا كە سەربە چەندان حزبن داوایان لە لیزا ناندی وەزیری رۆشنبیری بەریتانیا كردووە، كارتۆنی ماشا و ورچ لە بەریتانیا قەدەغە بكرێت، بە پاساوی ئەوەی رووسیا ئەو فیلم كارتۆنە بۆ پروپاگەندەی سیاسی بەكار دەهێنین.

پەرلەمانتارانی بەریتانیا نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە لەوەی لە هەندێك دیمەنی ماشا و ورچ چەندان ئاماژە دەركەوتوون كە ئاماژەی سەربازیین و بۆ سەردەم یەكێتی سۆڤیەت دەگەڕێتەوە. بۆیە دووپاتی دەكەنەوە هەر شتێك بۆ منداڵان نمایش دەكرێت دەبێت سەرەتا سانسۆر بكرێت.

ماشا و ورچ كارتۆنێكی رووسییە لە ساڵی 2009 بۆ یەكەم جار بەرهەم هاتووە و كارەكتەرەكانی لە چیرۆكێكی میللی رووسی وەرگیراون.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل