پۆلیسی شاری تۆرنتۆی كه‌نه‌دا بڵاوی كرده‌وه، كه له ئه‌نجامی ته‌قه‌ی كه‌سێك له ناوچه‌یه‌كی پڕ جموجۆڵ و بازرگانی دوو كه‌س كوژران و پێنجی تریش برینداربوون، ئێسته‌یش هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته به دوای ئه‌و ته‌قه‌كه‌ره ده‌گه‌ڕێن.
له
ڕاگه‌یه‌نراوێكی پۆلیسی تۆرنتۆ له تۆڕی ئێكس هاتووه، داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ین كه شوێنی ته‌قه‌كردنه‌كه ده‌ستبه‌جی جێ بهێڵن و سه‌رجه‌م ڕێنماییه‌كانی پۆلیس ڕاسته‌وخۆ جێبه‌جێ بكه‌ن.
هاوكات میدیاكانی كه‌نه‌دا بڵاویان كرده‌وه، كه كه‌سێك ده‌ستڕێژی گولـله‌ی له خه‌ڵك له ناوچه‌یه‌كی كه فێستیڤاڵی سه‌مای سالسای لێ ئه‌نجام دراوه، كردووه، به‌وهۆیه‌وه دوو كه‌س كوژراون و پێنج كه‌سی تریش برینداربوون.
ئه‌و ڕووداوه له كاتێكدایه كه ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێسته‌یش ده‌ستڕێژی گولـله له شاری مۆنتریالی كه‌نه‌دا بووه هۆی كۆتاییهێنانی ژیانی دوو كه‌س، كه یه‌كێك له كوژراوه‌كان ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس بوو.
له مانگی شوبات/فێبرایه‌ری ڕابردوویش له ناو قوتابخانه‌ی شاره‌دێی "تامبله‌ر ریدج" ڕووداوێكی ته‌قه‌كردن ڕووی دا، به‌وهۆیه‌وه هه‌شت كه‌س كوژران و 27 كه‌سی تر برینداربوون.