سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی له كه‌ركووك ئاشكرای كرد، شه‌وی ڕابردوو له ئه‌نجامی ململانێ و شه‌ڕی چه‌كداری له نێوان هۆزه‌كان له گوندی ئالنگاری سه‌ر به ناوچه‌ی ئهلبوحهمدانی سنووری شارۆكه‌ی حه‌ویجه 15 كه‌س برینداربوون و 30 كه‌سی تریش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ته‌ناهی گیران.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه بۆ "
شه‌فه‌ق نیوز" دووپاتی كرده‌وه، شه‌ڕ و ململانێكه له‌سه‌ر سووتاندنی زه‌وی كشتوكاڵی دوای دروێنه‌كردنی گه‌نم و جۆكهی ڕووی داوه، چونكه دوای دروێنهكردنیش به‌شێك له جووتیاران دووباره به دوای گوڵه گه‌نم ده‌گه‌ڕێن و دواتریش پهرێزهكه له به‌رانبه‌ر بڕێك پاره به مه‌ڕداران ده‌ده‌ن.
سووتاندنی ئه‌و په‌رێزه، ناكۆكی و ململانێكه‌ی دروست كردووه، به‌وهۆیه‌وه دوو بنه‌ماڵه بووه‌ته شه‌ڕیان و چه‌قۆ و ئاسن و دار له شه‌ڕه‌كه به‌كارهێنراوه.
هێزه‌كانی پۆلیس به خێرایی گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و هه‌وڵی جیاكردنه‌وه و نه‌هێشتنی گرژییهكهیان داوه، به‌ڵام تا كاتی گه‌یشتنیان 15 كه‌س برینداربوون و به په‌له گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی حه‌ویجه تا چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن.
بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێكه و هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌یش، پۆلیس 30 كه‌سیان گرتووه و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.