داهێنانەكانی ژاپۆن جیاوان، دوای داهێنانی ئامێرێك بۆ شووشتنی مرۆڤ، كە لە 2025 لە یەكێك لە سەیرترین داهێنانە تەكنۆلۆجییەكان كۆمپانیایایەكی ئەو وڵاتە دەستی بە فرۆشتنی ئامێری شووشتنی مرۆڤ كرد، كە لە ماوەی 15 خولەك و بێ هیچ ماندووبوونێك مرۆڤ دەشووات، ئەمساڵ كۆمپانیایەكی تری ئەو وڵاتە بۆ زاڵبوون بەسەر پلە بەرزەكانی گەرما سەلاجەیەكی مرۆڤی داهێنا.
ئەو سەلاجە نوێیە ناوی " Do Hiemon Box "ە و لە لایەن كۆمپانیای " SDRS " تایبەت بە سیستمی ساركردنەوە و بەرهەمهێنانی ئامێرەكانی دروست كراوە، بریتییە لە كابینەیەكی ساردكەرەوە بە هاوشێوەی سەلاجەیەكی گەورە، بەڵام تایبەتە بە ساردكردنەوەی لەشی مرۆڤ، وەك ماڵپەڕی " Japan Today "ی ژاپۆنی باسی كردووە.
سەلاجەكە دەتوانێت پارێزگاری لە پلەی گەرمی 15 پلەی سەتی بكات، واتە هەر كاتێك مرۆڤ چووە ناوییەوە، ئەو ساردە و ئەو كەسە لەسەر كورسییەك دادەنیشێت لە هەموو لایەكەوە هەوایەكی سارد ئاراستەی سەر و مل و شان و پشتی دەكرێت و لە ماوەی تەنیا پێنج خولەكدا هەست بە ساردی دەكات و مانەوەی لەناو سەلاجەكە بۆ 10 خولەك نیشانەكانی گەرمابردوویی لادەبات.