ڕۆژی یه‌كشه‌می ئه‌م هه‌فته‌یه سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌نگاریا پیته‌ر ماگیار، ئه‌فسانه‌ی یاری شه‌تره‌نجی وڵاته‌كه‌ی جودێت پۆلگاری بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌نگاریا كاندید كرد و ئه‌میش ئه‌مڕۆ ڕه‌تی كرده‌وه.
جودیت بۆلگار له په‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك
نووسیویه‌تی، به بایه‌خه‌وه له ده‌سپێشخه‌ری سه‌رۆك وه‌زیران و كاندیدكردنی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی وڵات ده‌ڕوانێت، به‌ڵام له ئێسته هه‌ست به‌وه ناكه‌م هێزی به‌رگه‌گرتنی به‌رپرسیاریه‌تێكی مێژوویی له یه‌كخستنه‌وه‌ی گه‌لێكی دابه‌شبووم، هه‌بێت.
پیته‌ر ماگیاری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌نگاریا پێشتر بڵاوی كرده‌وه، كه كاندیدكردنی پۆلگار ته‌نیا به‌هۆی پێوه‌ندییه‌كانییه‌وه نییه، به‌ڵكوو به‌هۆی به‌هره ده‌گمه‌ن و تایبه‌ته‌كه‌یه‌تی.
ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه پۆستی سه‌رۆكی هه‌نگاریا به به‌تاڵی ماوه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌مواركراو خرایه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و به‌وهۆیه‌وه‌یش ویلایه‌تی سه‌رۆكایه‌تی تاماس سۆلیۆكی سه‌رۆكی هه‌نگاریا كۆتایی پێهات.
ئێسته ئه‌گنێست فۆرستهۆفه‌ر سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ئه‌ركه‌كانی سه‌رۆكی وڵاتی پێ سپێردراوه و پێویسته په‌رله‌مان له ماوه‌ی 30 ڕۆژ سه‌رۆكێكی نوێ بۆ وڵات هه‌ڵبژێرێت.